Accessibility links

ئه‌رده‌ڵان بهروزی : یارسان وه‌ ئێزیدی له‌ یه‌ک فه‌رهه‌نگ ومێژوه‌وه‌ له‌ کوردستان له‌ داێکبوونه‌

  • Jani Diylan

ئه‌رده‌ڵان بهروزی

ئه‌رده‌ڵان بهروزی

یارسان وئیزیدی دوو ئاێێنی ڕه‌سه‌نی کوردین که‌ مۆرک و مۆری کوردیان به‌سه‌ردایه‌ به‌ڵام هه‌ندی که‌سان به‌هه‌ڵه‌ به‌ عه‌لیوڵڵاهی و شیعه‌ بانگیان ده‌که‌ن.
ئه‌رده‌ڵان بهروزی شاره‌زای کاروباری سیاسی، فه‌رهه‌نگی و میژوویی یارسان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت فه‌ره‌ که‌سان له‌م روه‌وه‌ بابه‌تیان نووسیون و قسه‌یان کردوون چ کورد وه‌ یاخود بێگانه‌، ئاینی یارسان وه‌ ئێزیدی هه‌ردوکیان له‌ یه‌ک فه‌رهه‌نگ و میژووی و یه‌ک زه‌مینه‌ی ئاینی له‌ ناوچه‌ و سه‌رزه‌مینی کوردستان جێێ و گه‌شه‌یان کردوون و له‌ ڕاستیدا هه‌ر له‌ زه‌مانی سه‌فه‌ویه‌کانه‌وه‌ واته‌ 400 ساڵ پیش له‌و کاته‌ی ئاینی شیعه‌گه‌ری وه‌کو حکومه‌تێکی ئاینی هاته‌ مه‌ێدان ئه‌مانه‌ کاریگه‌ری خۆیان هه‌بوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ئاینانه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ کێشه‌ی (دوناێ دوون) وه‌ یاخود Reincarnation که‌ له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌دا له‌ ناو ئاینی یارسان له‌و باوه‌ره‌دان که‌ ئیمام عه‌لی یه‌کیک له‌ ڕابه‌ره‌کانی یارسان بوه‌ که‌ زۆرتر له‌م ڕوه‌وه‌ په‌ێوه‌ندی هه‌یه‌ ئه‌گه‌نه‌ له‌ باری فه‌رهه‌نگی و مێژووی و ئاینیه‌وه‌ هیچ په‌ێوه‌ندیه‌کی نییه‌ و عه‌لیوڵڵاهیش هه‌ر پاش سه‌فه‌ویه‌کان په‌ێدا بوه‌ که‌ جیاوازیه‌کی زۆریان هه‌یه‌ وه‌ به‌ هیچ جۆرێک به‌راوورد ناکرێن.
XS
SM
MD
LG