Accessibility links

سالحی: بڕیاری گفتوگۆ له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا له‌ده‌ست ئایه‌توڵلا خامنه‌یی دایه

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر سالحی ده‌ڵێت هه‌ر بڕیارێک بۆ گفتوگۆی ڕاسته‌ۆخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا ته‌نیا ده‌ده‌ست ئایه‌توڵلا خامنه‌یی دایه. ڕۆژنامه‌ی فاینه‌نشال تایمزی له‌نده‌ن له‌ ژماه‌ی دووشه‌میه‌دا له‌ زاری کاربه‌ده‌ستانی ڕوسیا ده‌ڵێت ئه‌وان گوتویانه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ناوکی ئێران داوای گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ نێوان تاران و واشنتن ده‌که‌ن.
دووشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ تاران به‌ په‌یامنێرانی گوت گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکا له‌ ڕابردوو کراوه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی وه‌ک ئه‌فغانستان و عێراق.
به‌ پێی سالحی، ئێران و ئه‌مه‌ریکا ئێستا سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی ناووکی و له‌ چوارچێوه‌ی گفتوگۆکانی گروپی(5+1) گفتوگۆی ناراسته‌وخۆیان هه‌یه‌،"چونکه‌ نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا تێیدا به‌شدارن."
به‌م دواییانه‌، ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز له‌ زاری چه‌ند کاربه‌ده‌ستی ناوئاشکرا نه‌کراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ڕایگه‌یاند ئه‌مه‌ریکا و ئێران سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆگرامی ناووکی ئێران گه‌یشتونه‌ته‌ ڕێککه‌وتن. ئێران و کۆشکی سپی ره‌تی ڕاپۆرته‌که‌یان داوه‌.
XS
SM
MD
LG