Accessibility links

کاربه‌ده‌سـتێـکی فه‌ڵه‌سـتینی: سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ناڕه‌زایی خۆی بۆ‌ سه‌رۆک عه‌باس دربڕیوه‌

  • VOA News

کاربه‌ده‌سـتێـکی فه‌ڵه‌سـتینی ڕایگه‌یاند سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ناڕه‌زایی ده‌ربڕیووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر چوونی مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتیـنیـیه‌کان بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ مه‌به‌سـتی داواکردنی ده‌وڵه‌تی بێ ئه‌ندامێتی بۆ فه‌ڵه‌سـتین.
نه‌بیل ئه‌بو ڕده‌ینه‌ گوته‌بێژی مه‌حمود عه‌باس گوتی سه‌رۆک عه‌باس و براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونی دورودرێژیان پـێکه‌وه‌ ئه‌نجام دا.
گوتیشی سه‌رۆک عه‌باس بۆ سه‌رۆک ئۆبامای ڕوونکردووه‌ته‌وه‌ که‌ بۆچی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ئه‌م بڕیاره‌یان داوه،‌ وه‌ پـێی گوتووه‌ ئیسرائیلیـیه‌کان به‌رده‌وامن له‌ دروسـتکردنی نیشـته‌جێـکانیان و ده‌سـت‌درێژی بۆ‌ سه‌ر فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان و خانووبه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن.
شایه‌نی باسه‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ مه‌حمود عه‌باس له‌ وتارێـکیدا به‌ بۆنه‌ی هه‌شته‌مین سـاڵیادی کۆچی دوایی یاسر عه‌ره‌فاتی سه‌رۆکی پـێشـووی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان، گوتی ئه‌وان به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڕۆن تاوه‌کو دوڵه‌تێـکی بێ ئه‌ندامێتی به‌ده‌ستبهێنن. گوتیشی له‌م هه‌نگاوه‌یاندا پاشگه‌ز نابنه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و گوشاره‌ زۆرانه‌ی ده‌خرێنه‌ سه‌ریان.
XS
SM
MD
LG