شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌ک له نێوان کۆمه‌ڵێـکی چه‌کداری سه‌ر به شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌لئه‌سیری سووننه‌ی سه‌له‌فی و ژماره‌یه‌ک چه‌کداری لایه‌نگری حزبوڵڵای لوبنان له شـاری سه‌یدای باشوری لوبنان ڕوویدا و له ئاکامدا 3 که‌س کوژران و 5 که‌سی دیکه برینداربوون.
شه‌ڕه‌که له کاژمێر 3 ی پاش نیوه‌ڕۆی یه‌کشه‌ممه به کاتی خۆجێی ڕوویدا، کاتێـک شێخی ناوبراو له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری بۆ ناوچه‌ی ئه‌لته‌عمیری نزیـک که‌مپی عه‌ین ئه‌لحلوه‌ی په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌سـتینی له سه‌یدا چوون، به مه‌به‌سـتی لابردنی ئه‌و دروشـمانه‌ی حزبوڵڵا هه‌ڵیانواسیووه.
له‌وێ شێخ ئه‌لئه‌سیری و چه‌کداره‌کانی ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ک چه‌کداری لایه‌نگری حزبوڵڵا بوونه‌وه و شه‌ڕه ته‌قه ده‌ستیپـێکرد، له ئاکامدا دوو له پاسه‌وانه‌کانی شێخ ئه‌لئه‌سیری و که‌سێـکی ڕێبوار کوژران. هه‌روه‌ها به‌رپـرسی حزبوڵڵا له ناوچه‌که له نێو برینداره‌کاندایه.
جێی ئاماژه‌یه شێخ ئه‌لئه‌سیری که که‌سێـکی لایه‌نگری شۆڕشی سوریایه و دژی حزبوڵڵا و سوریا و ئێرانه، ڕۆژی هه‌ینی ماوه‌ی 48 کاژمێری دانا بۆ لابردنی ئه‌و دورشـمانه‌ی حزبوڵڵا و لایه‌نگرانی هه‌ڵیانواسیووه.
حزبوڵڵاش ده‌ڵێت ئه‌و دروشـمانه‌ی له ژێر چاودێری له‌شـکری لوبنان هه‌ڵیواسیووه، ئه‌وه‌ش به بۆنه‌ی هاتنی عاشورا که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌سـتپـێده‌کات.