له‌م یه‌ک دوو هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا وڵاتی تورکیا تۆپخانه و فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا هێرشه‌کانی خۆیان بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراق زیاد کردووه و له‌و هێرشانه‌شدا زیانی گیانی و ماڵی هه‌بوون.
ئانکه‌ره ده‌ڵێت هێرشه‌کانی بۆسه‌ر بنکه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستانه له شاخه‌کانی قه‌ندیل.
له په‌رله‌مانی عێراق وه‌ک شۆڕش حاجی، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت له په‌رله‌مانی عێراقدا ئه‌م دۆسێیه خراوه‌ته ڕوو و به فه‌رمیش داواکراوه په‌رله‌مان ڕێوشوینی تایبه‌ت بگریته به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هێرشانه.
به‌ڕێز حاجی ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌و ڕه‌وشه سیاسیه‌ی له نێوان عێراق و تورکیادا هه‌یه چاوه‌ڕوان ناکرێت له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا هه‌وڵه‌کان ئه‌نجامیان هه‌بێت، به‌ڵام حکومه‌تی عێراق ده‌توانێت وڵاتی تورکیا ئاگادار بکاته‌وه، یان ژماره‌یه‌ک له کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له تورکیا بکشێندرێنه‌وه ، یانیش نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاگاداربکرێته‌وه تا بڕیاری خۆی له‌سه‌ر تورکیا بدات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز حاجی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که به دووری نازانێت حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق ئه‌و هێرشانه‌ی تورکیا فه‌رامۆش بکات و بیکاته قوربانی بۆ کۆمه‌ڵیک له‌به‌ردانه‌واندنی سیاسی یان ئه‌و هاوکێشه سیاسیانه‌ی ئێستا له ناوچه‌که‌دا هه‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: