ئه‌مڕۆ شه‌ممه دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو به بنکه‌یه‌کی له‌شـکریدا له شـاری ده‌رعای باشوری سوریا ته‌قینه‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 20 که‌س له هێزه‌کانی حکومه‌ت کوژران.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌کان به شێوه‌یه‌کی خۆکوژی ئه‌نجامدرابوون، سه‌ره‌تا خۆکوژی یه‌که‌م ئۆتۆمبیله‌که‌ی خۆی کردوو به نێو بنکه‌که‌دا و ته‌قاندوویه‌تێوه، پاشـان له‌گه‌ڵ گردبوونه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان خۆکوژی دووه‌م هاتووه و ته‌قینه‌وه‌که‌ی تری ئه‌نجام داوه. کۆمه‌ڵه‌که ده‌شڵێت زۆربه‌ی کوژراوان له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی دووه‌مه‌وه بوون.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی له ده‌رعا پشـتڕاستکرده‌وه و گوتی زیانێـکی گیانی و ماڵی زۆریان لێـکه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام گوتی له دوو شوێنی جیاوازدا ڕوویانداوه و هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه نه‌کرد نیشـانه‌که‌یان بنکه‌یه‌کی له‌شـکری بووه.