سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما هه‌فته‌ی داهاتوو ڕێبه‌رانی کۆنگرس بانگهێشـتی کۆشـکی سـپـی ده‌کات به مه‌به‌سـتی وتووێژ له باره‌ی چۆنێتی خۆلادان له که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه گرنگه‌کانی حکومه‌ت و هه‌روه‌ها زیادکردنی باج به‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆک ئۆباما له کۆشـکی سـپی ئه‌مه‌ی بۆ کۆمه‌ڵێـک له ئاماده‌بووان ڕاگه‌یاند و گوتی وڵاته‌که پـێویستی به‌وه‌یه به په‌له خۆی یه‌ک ده‌نگ بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه دارایـیه‌کانی له ڕێگه‌ی زیادکردنی هه‌لی کار و گه‌شه‌کردنی ئابوری.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی گرنگه کۆنتڕۆڵی خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ت بکه‌ین، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا ناتوانین ده‌سـتبه‌رداری گه‌شه‌کردن و پێشـکه‌وتنی وڵاته‌که‌مان بـبین.
گوتیشی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان نیشـانیان دا زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی زیادکردنی باجن له‌سه‌رئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی ساڵانه زیاتر له 250 هه‌زار دۆلار په‌یدا ده‌که‌ن.
پاشـان سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئیدی ئه‌و چاوپـۆشی له هیچ که‌مته‌رخه‌میـیه‌ک له کاره‌کاندا ناکات وه‌ک ئه‌وه‌ی پـێشـتر ڕوویدا.
شایه‌نی باسه ئه‌ندامه کۆماریـیه‌کانی کۆنگرس له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوو به توندی له دژی زیادکردنی باجی سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان وه‌سـتانه‌وه. ده‌ڵێن ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی که‌مبوونه‌وه‌ی هه‌لی کار له وڵاته‌که‌دا.