ته‌واوی فراکسیۆنه‌کان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عیراق له ڕاگه‌یاندنێکدا ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن پێکهێنانی هێزی دیجله له ناوچه جێناکۆکه‌کان کارێکی نا ده‌ستوریه له‌لایه‌ن حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراقه‌وه.
له ڕاگه‌یاندنه هاوبه‌شه‌که‌ی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمدا هاوسۆزی ڕاگه‌یه‌ندراوه بۆ زیندانیه سیاسیه کورده‌کانی تورکیا و هه‌روه‌هاش داواکراوه چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کورد له تورکیا و عێراق و سوریا و ئێرانیش به ڕێگه‌ی دیالۆگ و به ئاشتیانه بێت.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت بۆیه پیکهێنانی ئه‌و هێزه‌ی دیجله نا ده‌ستوریه، چونکه یه‌که‌م به‌بێ ئاگاداریی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پێکهێنراوه و دووه‌میش ناکرێت هێزێکی سه‌ربازی بکرێته به‌رپرسی کاروباری به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌کان و ده‌شڵێت حکومه‌تی نێوه‌ند ده‌یه‌وێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان له شاره‌کاندا بدرێته ده‌ست هێزی دیجله.
ئه‌رسه‌لان بایز، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که سه‌رکرده‌ی هێزی دیجله که‌سێکه ده‌ستی به خوێنی کورد سووره و به‌شداری له کرده له‌شکرییه‌کانی ئه‌نفالدا کردووه.
به‌ڕێز بایز نکوڵی له‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه‌ش ده‌کات که ده‌ڵێن له لایه‌ن هێزه کوردیه‌کانه‌وه پشتیوانی له هێزی دیجله کراوه و ده‌ڵێت ئه‌و جۆره هه‌واڵانه پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق و هێزه‌که‌ی دیجله‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح، سه‌باره‌ت به هه‌بوونی هێزی سه‌ربازی تورکیا له‌ناو خاکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا، به‌ڕێز بایز ئاماژه به‌وه ده‌کات بوونی ئه‌و بنکه سه‌ربازیانه‌ی تورکیا له ده‌ڤه‌ری کانی ماسی و ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌روه‌ختی شه‌ڕی ناوخۆی پارتی و یه‌کێتی و له‌و کاته‌وه که بۆ ناوبژیکردن هاتبوون تا ئێستاش ماونه‌ته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: