له ئاکامی سێ هێرش له‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا له ئه‌فغانستان 18 که‌س ده‌کوژرێن.
له هه‌رێمی هێلماند ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ بۆته مایه‌ی کوژرانی 10 که‌سی سیڤیڵ و ته‌واوی قوربانیه‌کانیش له ڕێدا بوون بۆ شاییه‌کی هاوسه‌رگیریی.
له هه‌رێمی لاگمان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ده‌مڕاستێکی حکومه‌ت گوتوویه‌تی 5 سه‌ربازی ئه‌فغانی کوژراون کاتێک مینێک به ماشێنه‌که‌یاندا ته‌قیوه‌ته‌وه.
له شاری قه‌نده‌هاریش هێرشبه‌رێکی خۆکوژ سێ پۆلیسی کوشتووه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێک به‌رپرسێتی خۆی له‌و هێرشانه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام هه‌میشه له‌و جۆره هێرشانه‌دا تاڵیبانه‌کان به‌رپرسێتی خۆیان ڕاگه‌یاندووه.