کاربه‌ده‌ستانی بورمایی ده‌ڵێن سه‌رۆک ئۆباما به‌رنامه‌ی هه‌یه سه‌ردانی بورما بکات له دره‌نگانێکی ئه‌م مانگه‌دا و ده‌بێته یه‌که‌م سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بکات که ڕۆژێک له ڕۆژان له په‌راوێز نرابوو.
کاربه‌ده‌ستانی بورمایی به‌و مه‌رجه‌ی ناویان نه‌هێنرێت به په‌یامنێرانیان گوتووه سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی 18 یان 19ی ئه‌م مانگی یازده‌یه سه‌ردانی بورما ده‌کات.
حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌م سه‌ردانه‌یان پشتڕاست نه‌کردۆته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆک ئۆباما پلانی هه‌یه له هه‌مان هه‌فته‌دا به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لوتکه‌یی ناوچه‌که‌دا بکات که له وڵاتی که‌مبۆدیا له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌کرێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ بورمادا گه‌رم و گوڕ بووه له‌وه‌تای ساڵی پاره‌وه که حکومه‌تێکی به ناو سیڤیڵی ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست و کۆتایی هێناوه به په‌نجا ساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی له‌شکریی له بورما.