ڕۆژنامه‌یه‌کی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆته‌وه سه‌باره‌ت به بڕیاری حکومه‌تی ئێران بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی هاورده‌ی ئۆتۆمبێلی بیانی و کۆمپیوته‌ری جۆری لاپ‌تۆپ و که‌ره‌سته‌ی تریش بۆ ناو وڵاته‌که.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حکومه‌تی ئێران به مه‌به‌ستی پاشه‌که‌وتکردنی چه‌ندان ملیار دۆلاره وه‌ک پاره‌ی قورس.
له ڕاپۆرته‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی ئێران دا 75 جۆری که‌ره‌سته و که‌ل و په‌ل ڕیزبه‌ند کراون و کاتژمێر و ته‌له‌فونی مۆبایل و ته‌نانه‌ت قاوه و ده‌سته‌سڕه کلێنیکسیه‌کانیشی تیادان و ئیدی ناتوانرێت هه‌نارده‌ی ئێران بکرێن، به‌ڵام ده‌شڵێت بڕیاره‌که ئه‌و مه‌تریاڵانه ناگرێته‌وه که ئه‌و که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لانه‌ی لێدروستده‌کرێن.
کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ک ڕێوشوێنی گرتۆته به‌ر تا کاریگه‌ری گه‌مارۆ ئابوریه‌کانی به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌یه‌وه خراونه‌ته سه‌ر بانکه‌کان و پیشه‌سازی نه‌وتی ئێران که‌م بکاته‌وه.
گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی ئێرانی گووتوویه‌تی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه کار به‌و قه‌ده‌غه‌کردنانه ده‌ستی پێکردووه.
هاوکاتی ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه‌ی له‌ناو ئێران‌دا هه‌یه، وه‌ها بڕیاره له‌شکری کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕۆژانی پشووی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌دا ده‌ست بکات به مانۆڕێکی سه‌ربازی بۆ به‌رگری ئاسمانی.
ژه‌نه‌راڵ فه‌رزاد ئیسماعیلی، سه‌رکرده‌ی هێزی به‌رگری ئاسمانی ئێران به ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگ و باسی وڵاته‌که‌ی گوتووه له‌و مه‌شق و ڕاهێنانه له‌شکریه‌دا ،. فڕۆکه‌ی جه‌نگی و فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و نزیکه‌ی هه‌شت هه‌زار سه‌رباز به‌شدار ده‌بن.
له لێدوانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌یدا بۆ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئێرنا ئیسماعیلی گوتوویه‌تی ڕووبه‌ری مانۆڕه له‌شکرییه‌که نزیکه‌ی نیوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران ده‌گرێته‌وه و ڕۆژی شه‌ممه ده‌ستپێده‌کات و حه‌وت ڕۆژیش ده‌خایه‌نێت.
ئه‌م مانۆڕه‌ش له ده‌مێکدایه که ئاڵۆزیه‌کانی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا هه‌روادێ و زیاد ده‌که‌ن به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی تارانه‌وه.
ڕۆژئاوا ترس و گومانی هه‌یه له‌وه‌ی ئێران به نهێنی له‌ڕێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه چه‌کی ناو‌کی دروستبکات، هه‌رچی تارانیشه پێداده‌گرێت که به‌رنامه‌که‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه.