کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له ناوه‌ندی وڵاته‌که‌دا ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 4 که‌س کوژراون و به لایه‌نی که‌م 16 که‌سی دیکه برینداربوون. ژماره‌یه‌ک له‌وانه‌ی پێوه‌بوون سه‌ربازن.
ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلی یه‌که‌م له ناوچه‌ی ئه‌لعوبێدی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 4 که‌سی سیڤیل و برینداربوونی به لایه‌نی که‌م 8 که‌س.
ئۆتۆمبیلی دووه‌م له ناوچه‌ی تاجی باکوری به‌غدا به هێزێـکی گه‌ڕۆکی له‌شـکریدا ته‌قیوه‌ته‌وه و ئه‌ویش بووه‌ته هۆی برینداربوونی 8 که‌س.