له شـاری هه‌ولێر و له هۆڵی هوتێلی چوارچرا، کاژمێر 10 ی پـێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 4 ی مانگی یازده، ڕێـکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نی و فدراسیۆنی ڕێـکخراوه ناحکومیـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان که نوێنه‌رانی ڕێـکخراوه‌کانی هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێمی له‌خۆگرتووه، هه‌روه‌ها ڕێـکخراوه‌کانی پارێزگای که‌رکوک، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت ئه‌نجام درا بۆ ده‌ربڕینی پاڵپـشـتی و هاوسۆزی بۆ زیندانیـیه کورده‌کانی تورکیا که ماوه‌ی 50 ڕۆژ زیاتره مانیان له خواردن گرتووه و داوای ئازادکردنیان ده‌که‌ن، به تایبه‌تی که ژیانی هه‌ندێـکیان له مه‌ترسیدایه به‌م هۆیه‌وه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه فدراسیۆنی ڕێـکخراوه مه‌دنیـیه‌کانی کۆیه به‌یانـنامه‌یه‌کیان ڕاگه‌یاند که تیادا ده‌ڵێن له باکوری کوردسـتان بۆ ماوه‌ی 50 ڕۆژ زیاتر له زیندانیـیه‌کانی حکومه‌تی تورکیا برا کورده‌کانمان ده‌سـتیان کردووه به مانگرتن له خواردن و هه‌روه‌ها له شـاره کوردیـیه‌کانی تورکیاش جه‌ماوه‌ری کورد به گه‌رم‌وگوڕی بۆ خۆپـیشـاندان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ پشـتگیری له براکانیان له گرتووخانه‌کانی حکومه‌تی تورکیا.
ده‌توانن گوێبیستی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر بن.