له چه‌ند هه‌فته‌کانی ڕابردو مانگرتنی زیندانیانی کورد له گرتوخانه‌کانی تورکیا به‌رده‌وام بووه. ئێستا به‌لانی که‌م 680 گرتووی کورد و هێندیکیان 50 ڕۆژ زیاتره مانیان له خواردن گرتووه. سه‌باحئه‌لدین کورکماز پارێزه‌ر و سیاسه‌تکاری کورد بنکه له دیاربه‌کر ده‌ڵێت حکومه‌تی تورکیا له گیانی مانگرتووه‌کان به‌رپرسیاره. کورکماز ده‌ڵێت 53 ڕۆژه که 680 گرتوو له 63 گرتوخانه‌کانی تورکیا مانیان که خواردن گرتووه. ئه‌و ده‌ڵێت مانگرتووه‌کان که تاوانیان ئه‌ندامایه‌تی له په‌که‌که و پژاک-ه 3 داخوازیان هه‌یه: یه‌که‌م بتوانن به زمانی کوردی له‌به‌ر ده‌م دادگاکان به‌رگری له خۆیان بکه‌ن؛ دووهه‌م:دوره په‌رێزکردن له‌سه‌ر ئۆجه‌لان هه‌ڵبگیرێت و سێهه‌م: له کوردستان، په‌روه‌رده به زمانی کوردی بێت.