هێله‌ری کلنتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوای له لایه‌نه سیاسیه‌کانی ئه‌لبانیا کردووه تا پێکه‌وه کار بکه‌ن بۆ ڕیفۆرمی دیموکراسی و دڵنیا بوون له‌وه‌ی له ساڵی داهاتوودا هه‌ڵبژاردنێکی ڕه‌وا و ئازاد بکرێت.
ئه‌م داوایانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له ده‌می سه‌ردانه‌که‌یدا بوو بۆ ئه‌لبانیا که هاوکاته له‌گه‌ڵ سه‌ده‌مین ساڵیادی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که.
له میانه‌ی وتاره‌که‌یدا له په‌رله‌مان له تیرانا ی پایته‌خت خانم کلنتن گوتی ده‌بێت ئه‌لبانیا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر کارکردن بۆ به‌هێزکردنی دیموکراسی ، بونیاتنانی ئابوری و هه‌روه‌هاش کارکردن بۆ هێنانه ئارای ئاینده‌یه‌ک به شێوه‌یه‌ک که یه‌کسان بێت به‌رامبه‌ر خواستی گه‌لی ئه‌لبانیا.
هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هاوسۆزی زۆری ئه‌مریکای ده‌ربڕی بۆ ئه‌لبانیا وه‌ک هاوپه‌یمانی ناتۆ و هه‌روه‌هاش پشتیوانی ئه‌مریکای ده‌ربڕی بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌لبانیا له یه‌کێتی ئه‌وروپادا.
خانم کلنتن له کرواتیاوه چووه ئه‌لبانیا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌لبانیاشدا کۆبۆته‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا وتووێژ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه کراوه و هه‌روه‌هاش له‌سه‌ر ڕۆڵی ئه‌لبانیا له ناوچه‌که‌دا.