دادگایه‌کی عێراق ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆکی عێراق ده‌رکرد، ئه‌وه‌ی ئێسـتا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵاتووه پاش ئه‌وه‌ی به کاری تێرۆرسـتی له لایه‌ن حکومه‌تی وڵاته‌که‌یه‌وه تاوانبارکرا.
دادگاکه هاشمی تاوانبارکرد به هاندانی پاسه‌وانه‌کانی بۆ کوشـتنی یه‌کێـک له کاربه‌ده‌سـته باڵاکانی حکومه‌ت. ئه‌مه دووه‌م حوکمی له‌سێداره‌دانه له ماوه‌ی که‌متر له دوو مانگدا بۆ هاشمی ده‌ربچێت.
عه‌بدول سه‌تار به‌یرقدار گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادی عێراق گوتی هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د قه‌حتانی زاوای هاشمی ئه‌ویش به هه‌مان تاوان حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه. گوتیشی هاشمی و قه‌حتان پـێکه‌وه هانی پاسه‌وانه‌کانیان داوه بۆمبێـک به ئۆتۆمبیلی کاربه‌ده‌سـتێـکه‌وه بکه‌ن و بیکوژن.
موئه‌یه‌د عوبێد ئه‌لعززی پارێزه‌ری هاشمی ده‌ڵێت ئه‌و له‌و حوکمه سه‌ری سوڕماوه، چونکه تیمه یاسایـیه‌که‌ی هاشمی له دانیشـتنه‌که‌ی دادگا ئاگادار نه‌کراونه‌ته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له 9 ی مانگی نۆ، دادگا حوکمی له سێداره‌دانی بۆ هاشمی و زاواکه‌ی ده‌رکرد به تاوانی وه‌ک ده‌ڵێن کوشـتنی کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاسایشی شیعه و هه‌روه‌ها پارێزه‌رێـک که ڕه‌تیکردووه‌ته‌وه یارمه‌تی تاقمه‌که‌ی هاشمی بدات له کاره تێرۆرسـتیـیه‌کانی.