کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر سێ خاڵی پشـکنین و له ئاکامدا 28 سه‌ربازی حکومه‌تیان کوشـتووه.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت هێرشه‌کان له ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری شـارۆچکه‌ی سه‌راقبی پارێزگای ئیدلبی باکوری وڵاته‌که کراون که دووانیان له‌سه‌ر ئه‌و شـاڕێـیه بووه که دیمه‌شقی پایته‌خت به شـاری حه‌له‌ب ده‌به‌ستێته‌وه و ئه‌وی دیکه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێـگه‌یه‌ی له حه‌له‌به‌وه بۆ شـاری لازقیـیه سه‌ر که‌نار ده‌ریا ده‌چێت.
له شه‌ڕه‌کاندا 5 سه‌رهه‌ڵـداویش کوژراون و ژماره‌یه‌ک ماشێـن و زرێـپـۆش تێـکشـکاون یان ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گیراوه.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت پاشـان سه‌رهه‌ڵـداوان له ترسی بۆردومانی فڕۆکه‌کانی حکومه‌ت شوێنه‌کانیان جێـهێشـتووه.