ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێردراوی کۆمکاری عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ سوریا داوای له چین کرد بـبێته به‌شێـک له هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ناو سوریا که‌وا بۆ 19 مانگه درێژه‌ی کێشـاوه.
ئیبراهیمی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له به‌یژینی پایته‌ختی چین ئه‌مه‌ی به یانگ جێچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته گوت و هیوا خواست چین ڕۆڵێـکی چالاک بـبینێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌که.
ئیبراهیمی که ئێسـتا به سه‌ردانێـکی دوو ڕۆژی له چینه، پـێشـتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی ڕووسیاشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کرد.
شایه‌نی باسه ڕووسیا و چین سێ جار ڤیتۆیان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌کارهێنا بۆ په‌سه‌ندنه‌کردنی سزاکان له دژی حکومه‌تی سوریا که هێزی له ڕاده به‌ده‌ری له‌شـکری له دژی نه‌یارانی به‌کارده‌هێنێت.