له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق، که له 20 ی مانگی چواری سـاڵی داهاتوودا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان مقداد شه‌ریفی سه‌رۆکی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له کۆمسیۆن ئاماده‌یی ده‌ربڕی ئۆ ئه‌نجامدانی پـرۆسه‌که له واده‌ی خۆیدا، که سه‌رجه‌م پارێزگاکانی عێراق جگه له هه‌رێمی کوردسـتان ده‌گرێته‌وه.
شایه‌نی باسه ئه‌م بڕیاره که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ندکراوه، هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌و جموجۆڵه سیاسیـیه‌ی به ئاڕاسته‌ی حکومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی هه‌نگاو ده‌نێت که له کاتێـکدا هێشـتا هه‌وڵه‌کانی چاکسـازی و دانوسـتاندنی هێز و لایه‌نه‌کان نه‌گه‌یشـتووه‌ته حاڵه‌تێـکی بنبه‌ست.
عه‌باس به‌یاتی په‌رله‌مانتاری ئیتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و لایه‌نه‌کان ئاماده‌ی به‌شـداری کۆبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی نه‌بن، ئه‌وا پـێشـنیاری هه‌ڵبژاردنی پـێشـوه‌ختی په‌رله‌مانی ده‌که‌ن.
ده‌شڵێت " ئومێد ده‌که‌ین له لیستی عێراقیـیه و لایه‌نه‌کانی قه‌واره کوردسـتانیـیه‌کان ڕاوبۆچوونی خۆیان به ڕوونی ده‌ربڕن، ئایا ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌که بکه‌ن و به‌شـداری گفتوگۆی نیشـتیمانی بکه‌ن له چوارچێوه‌ی ده‌سـتوردا یان ده‌یانه‌وێت قه‌یرانه‌که به‌رده‌وامی هه‌بێت."
پاشـان به‌یاتی ده‌ڵێت " تاوه‌کو ئێسـتا لێـدوانه‌کانی ئه‌یاد عه‌لـلاوی و به‌شێـک له لایه‌نی کوردی، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که به‌شـداری کۆبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی ناکه‌ن و له لێـدوانه‌کانی ئه‌م سه‌رکردانه‌شدا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که هیچ ئومێدێـک بۆ له یه‌ک نزیکبوونه‌وه و تێـگه‌یشـتنی هاوبه‌ش نیـیه و ته‌واوی لێـدوانه‌کانی ئه‌م سه‌رکردانه له ڕابردوو و ئێسـتاشدا ته‌م‌ومژاوی بووه و ده‌یانه‌وێت دۆخه‌که به‌ره‌و قه‌یرانێـکی قوڵتر به‌رن، بۆیه ئێمه له هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی هیچ ڕێـگایه‌کمان له به‌رده‌مدا نیـیه بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی که کۆنگره‌ی نیشـتیمانی و چاکسـازی و دیالۆگ ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و پـێـیان ده‌ڵه‌ین ده‌بێت ڕه‌زامه‌ند بن بۆ هه‌ڵبژاردنی پـێشـوه‌ختی په‌رله‌مانی، چونکه ئه‌مه ڕێـگه‌یه‌کی دروسـته بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی عێراق ئه‌م پـرسه یه‌کلایی بکاته‌وه و سندوقه‌کانی ده‌نگدانیش ڕه‌ش و سـپـی جیابکاته‌وه."
له به‌رامبه‌ریشـدا لایه‌نه‌کانی نه‌یاری مالیکی و به تایبه‌ت لیسـتی عێراقیـیه، پـێشـنیاره‌کانی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕه‌تده‌که‌نه‌وه که وه‌ک کارتی فشـار جارێـک په‌نا حکومه‌تی زۆرینه ده‌بن و جارێـکش هه‌ڵبژاردنی پـێش وه‌خت.
مه‌یسون ده‌مه‌لۆجی خانمی گوته‌بێژی لیستی عێراقیـیه ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌م لێـدوانانه دورن له ڕاستی و خۆدزینه‌وه‌یه له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
ده‌ڵێت " ئێمه ئه‌مڕۆ پـێویسـتیمان به نزیکبوونه‌وه و تێگه‌یشتن له نێوانماندا هه‌یه زیاتر له هه‌موو کاته‌کانی تر. پاشـان ده‌مه‌لۆجی ده‌ڵێت نه‌حکومه‌تی زۆرینه چاره‌سه‌ره و نه هه‌ڵبژاردنی پـێش وه‌ختی په‌رله‌مانی له دۆخ و هه‌ل‌ومه‌رجێـکی وه‌ک ئێسـتای عێراق. ئه‌م بابه‌ته‌ش له کۆبوونه‌وه‌کاندا باس ناکرێت و ته‌نها بۆ ده‌ربازبوون له شـکستی حکومه‌ت ئه‌م لێـدوانانه ده‌درێت."
پاشان سه‌باره‌ت به چاکسـازی گوته‌بێژه‌که‌ی لیستی عێراقیـیه ده‌ڵێت " وه‌ره‌قه‌ی چاکسـازی هیچ بنه‌مایه‌کی نیـیه و بوونیشی نیـیه. ده‌شڵێت ئێمه ئاماده‌یــیمان ده‌ربڕیووه و به‌شێـکیش له داواکاری زۆربه‌ی لایه‌نه سـیاسیـیه‌کانه که چاکسـازی بنه‌ڕه‌تی له سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی عێراق بکرێت، به‌ڵام به جیدی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون نایه‌وێت بۆ ئه‌م پـرسه بێته پـێشه‌وه."