Accessibility links

هاوار بازیان: دیار نه‌مانی مه‌ولود ئافه‌ند به‌ جۆرێک په‌ێوه‌ندی به‌ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه‌‌ هه‌یه‌

  • Jani Diylan

کێشه‌ی بێ سه‌ر و شوێن بوونی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئیسرائیل – کورد مه‌ولود ئافه‌ند پاش فه‌ره‌تر له‌ سێ مانگ هێشتا به‌ جۆرێک سه‌ری داخراوه‌ و که‌م لایه‌ن خۆی لێده‌دات وباسی لێده‌کات و ڕه‌خنه‌ و گازنده‌یه‌کی زۆرێش له‌ کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستان به‌ تاێبه‌تی له‌ ناوچه‌ی سلێمانی هه‌یه‌ که‌ له‌وێدا بێ سه‌رو شوێن بوه‌ بۆ به‌ دوا نه‌چوونی که‌ێسه‌که‌.
ڕۆژنامه‌وان هاوار بازیان که‌ له‌ نزدیکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌ولود ئافه‌ند کاری کردووه‌ و له‌باریه‌وه‌ نووسیوه‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " کێشه‌که‌ی مه‌ولود ئافه‌ند له‌ بناغه‌دا دوو کێشه‌یه‌ یه‌ک که‌ سه‌رنووسه‌ری گۆڤارێک بوه‌ که‌ ئه‌و گۆڤاره‌ له‌ کوردستان وه‌کو تابۆ بوه‌ که‌ که‌س خۆێ لێ نه‌ده‌دا و ته‌نانه‌ت بۆ فرۆشتنیش خه‌ڵک به‌ دزی ده‌ێکڕی و له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ مه‌ولود ئافه‌ند که‌سێک بوو که‌ پێشتر گریلا بوه‌ و له‌ باشوری کوردستان بوه‌ته‌ په‌نابه‌ر، مه‌ولود ئافه‌ند له‌ دوو سێ سه‌رچاوه‌وه‌ ئه‌و ئه‌گه‌رێ تێدا بوو که‌ ئه‌و به‌ڵایه‌ی به‌سه‌ر بێت، ئه‌وه‌ش له‌ کوردستان . هاوار بازیان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێستاکه‌ش کێشه‌که‌ له‌ کوردستان زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ سازغ بوه‌ته‌وه‌ که‌ مه‌ولود ئافه‌ند سه‌ر نووسه‌ری گۆڤاری ئیسرائیل – کورد بوه‌ که‌ له‌ ناو کوردا شتێکی نوێ بوو و له‌ لای ده‌سه‌ڵاتی کوردی تا راده‌یه‌ک نامۆ بوو و به‌ شێوه‌یه‌ک وای لێهاتبوو که‌ له‌ ناو ده‌سه‌ڵاتی کوردیشدا هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌یانگووت ئه‌وه‌ پارتی داێناوه‌. کاک هاوار ده‌شڵێت دیار نه‌مانی کاک مه‌ولود ئافه‌ند به‌ جۆرێک په‌ێوه‌ندی به‌ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه‌‌ هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ سلێمانی بێ سه‌رو شوێن بوه‌".
XS
SM
MD
LG