دوو سه‌ربازی بریتانی نێو هێزه‌کانی ناتۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له باشوری ئه‌فغانسـتاندا کوژران به ده‌سـتی که‌سێـک که جلوبه‌رگی پـۆلیسی ئه‌فغانی پـۆشیبوو.
وه‌زاره‌تی به‌رگری بریتانیا گوتی ڕووداوه‌که له خاڵێـکی پـشـکنین له ناوچه‌ی نه‌هری سه‌راجی هه‌رێمی هێلمه‌ند بووه و دوو سه‌ربازه‌که له یه‌که‌ی گورکهای شاهانه بوون، واته ئه‌و یه‌که‌یه‌ی که سه‌ربازه‌کانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک نیپاڵین.
تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند و گوتی یه‌کێـک له ئه‌ندامه‌کانی دزه‌یان کردووه‌ته نێو هێزه‌کانی پـۆلیسی ئه‌فغانیـیه‌وه و هێرشه‌که‌ی ئه‌نجامداوه.
له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا به لایه‌نی که‌م 53 سه‌ربازی هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان کوژراون به ده‌سـتی پـۆلیس و سه‌ربازانی ئه‌فغانی و میلیتانه‌کانی که جلوبه‌رگی هێزه‌کانی ئه‌فغانیـیان پـۆشیبوو.