له‌م ده‌مه‌ی ته‌نها یه‌ک هه‌فته ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا، سه‌رۆک ئۆباما و ڕکه‌به‌ره کۆماریـیه‌که‌ی مت ڕامنی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی خۆیانیان ڕاگرتووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و زریانه به‌هێزه‌ی که له ویلایه‌ته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی داوه و کاری کردووه‌ته سه‌ر ژیانی ده‌یان ملیۆن که‌س.
هه‌ردوو کاندید به‌رنامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی خۆیان بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕاگرت و له بری ئه‌وه سه‌نگی ده‌خه‌نه سه‌ر په‌یامه‌کانیان بۆ قوربانیانی زریانه‌که و داوای کۆمه‌کردنی ڕێـکخراوه‌کانی به‌هاناچوونه‌وه.
زریانه‌که کاری کردووه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ک ویلایه‌ت که سه‌نگی سیاسی خۆیانیان هه‌یه و وه‌ک شیکه‌روان ده‌ڵێن کاریگه‌ریان به‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 6 ی مانگی یازده‌دا ده‌بێت، له‌وانه ویلایه‌ته‌کانی ڤێرجینیا، نۆر‌ث کارۆلاینا، په‌نسلڤانیا، نیوهامشه‌ر، ئۆهایۆ.
له چه‌ند به‌شێـکی ڤێرجینیا و نۆر‌ث کارۆلاینا که زریانه‌که لێیداون، بنکه‌کانی ده‌نگدانی به‌روه‌خت داخراون. هه‌روه‌ها بنکه‌کانی واشنتنی پایته‌ختیش هه‌تا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به داخراوی ماونه‌ته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌ڕایه‌وه واشنتن بۆ سه‌رپه‌رشـتیکردنی کاردانه‌وه‌کانی حکومه‌ت له به‌رامبه‌ر زریانه‌که‌دا. یاریده‌ده‌رانی ڕامنیش ده‌ڵێن ئه‌ویش به نیازه له کۆتایی هه‌فته‌که سه‌ردانی چه‌ند ناوچه‌یه‌ک بکات که زریانه‌که زیانی پـێگه‌یاندوون.