Accessibility links

دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت دروستکردنی هێزی دیجله‌ پێشێلکردنی ده‌ستوری عێراقه‌

  • Haider Kareem

سازکردنی هێزی دیجله‌ به‌ تایبه‌تیش هاتنی بۆ سنووری پارێزگای که‌رکوک نیگه‌رانییه‌کی زۆری لای خه‌ڵکی کوردستان دروسـتکردووه‌‌.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌لای منه‌وه‌ ئه‌گه‌ر حکومه‌تی نوری مالیکی پاشه‌کشێ به‌و هێزه‌ نه‌کات و هه‌ر بمێنێته‌وه‌، ئه‌وا کورد ده‌بێت هه‌ڵوێستی هه‌بێت.
دکتۆر مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی پارێزگاری که‌رکوک بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هێزی دیجله‌ گوتی هه‌ڵوێستێکی زۆر ته‌واو و دورسته‌ و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی کورد و مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراق بووه‌. گوتیشی به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ کێشه‌ی ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌یه‌ قسه‌ ده‌که‌ین و کۆده‌بینه‌وه‌ و به‌یانـنامه‌ ده‌رده‌که‌ین و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌که‌ین، به‌ڵام هێچ ناکه‌ین و نایبه‌ینه‌ سه‌ر، بۆیه‌ لایه‌نه‌که‌ی تر به‌ جدی وه‌ری ناگرێت.
XS
SM
MD
LG