پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردو، له ئاکام هه‌وڵه‌کانی ڕاسپێردراوی ئاشتی ناونه‌ته‌وه‌یی بۆ سوریا له‌خزه‌ر براهیمی، حکومه‌تی سوریا و چه‌کدارانی ئۆپۆزسیۆن قایه‌ل بوون به ئاگر به‌ستی کاتی له ماوه‌ی چێژنی قوربان-له هه‌ینی تا دووشه‌ممه. پێشتر براهیمی هیوای خواستبو که ئه‌م ئاگربه‌سته(ئه‌گه‌ر سه‌ر بگرێت) ببێت به بنه‌ما بۆ ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی به ئومێدی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ قه‌یران و توندوتیژی و خوێنڕێژی 19 مانگان.
دکتۆر لنۆر مارتن پڕۆفیسۆری زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی ئیمانۆئێل ویلایه‌تی جۆرجیا ده‌ڵێت،" هیوادارم، ئه‌م چێژنه ئاشتی بکاته دیاری بۆ سوریا به‌ڵام گومانم هه‌یه كه هیچکامیان هه‌وڵی گفتوگۆ بده‌ن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی به‌هاری عه‌ره‌ب له سوریا ئه‌وه‌ند درێژی خایاندووه و ئاوا شێوازی توندوتیژی به‌خۆوه گرتوه؟ مارتن ده‌ڵێت هه‌ڵکه‌وتی جوگرافی-سیاسی سوریا جیاوازه‌و هۆکاری دووهه‌م کاته‌که‌یه‌تی و " ڕۆژئاوا مێلی ئه‌وه‌ی نییه تێکه‌ڵاوی شه‌ڕ ببێت واته ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆتیکه‌ڵاوی شه‌ڕێک بکات که نه‌زانێت ئاکامه‌که‌ی چی ده‌بێت؟" ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت،
" له ڕۆژئاوا باوه‌ڕ به‌وه نییه هێزه‌کانی دێموکراتیک(له سوریا) ده‌سته باڵاییان هه‌بێت. به‌ڕای من نیگه‌رانی هه‌یه که ڕادیکاڵه ئیسلامییه‌کان ده‌سته‌ڵات بگرنه ده‌ست که ئه‌وه کاره‌سات ده‌بێت بۆ ڕۆژئاوا."