ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه عێراق کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا فڕۆکه‌یه‌کی دیکه‌ی ئێرانیـیان پـشـکنیوه که له ئێرانه‌وه به‌ره‌و سوریا ده‌چوو.
ناسر حه‌سه‌ن به‌رپـرسی هاتوچۆی مه‌ده‌نی ئاسـمانی عێراق به ڕادیۆی عێراقی ئازادی گوت شه‌وی شه‌ممه فڕۆکه‌یه‌کی بارهه‌ڵگری ئێرانی که به‌سه‌ر ئاسمانی عێراقدا بۆ سوریا تـێپه‌ڕ ده‌بوو، ناچارکرا له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا نێوده‌وڵه‌تی بنیشێته‌وه، پاشـان له لایه‌ن ده‌زگا تایبه‌ته‌کانی حکومه‌تی عێراقه‌وه پـشـکنینی بۆ کراوه و ده‌رکه‌وتووه هیچ جۆره چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کی بارنه‌کردووه، بۆیه ڕێگه‌یان پـێداوه بڕوات.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه جاری دووه‌مه له ماوه‌ی مانگێکدا عێراق فڕۆکه‌ی ئێرانی بـپـشـکنێت به گومانی بارکردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ سوریا.
کاتی خۆی باڵیۆزی ئێران له عێراق حه‌سه‌ن دانائی فه‌ر پـشـکنینی فڕۆکه‌که‌ی به کارێـکی دورست نه‌زانی و گوتی ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێـکه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌دا یه‌ک ناگرێته‌وه که له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا مۆرکراوه و هیوای خواست جارێـکی دیکه ئه‌وه دووباره نه‌بێته‌وه. به‌ڵام ناسر حه‌سه‌ن ئه‌و قسه‌یه ڕه‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت له نێو ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌دا هیچ به‌ندێـک نیـیه ئاماژه به نه‌پـشـکنینی فڕۆکه بکات.