حکومه‌تی سوریا و چالاکانی ئۆپۆزسیۆن له به‌ر زنجیره هیرشی مه‌رگهێنه‌ر که وای کردوه گیر به ته‌قه‌وه‌ستاندنێکی لاواز بده‌ن لۆمه‌یان خستۆته سه‌ر یه‌کتری.
چالاکان ده‌ڵێن هێزه‌کانی سوریا ڕۆژی شه‌مه هێرشه‌کانی ئاسمانیان ده‌ست پێ‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌کان له ناوچه‌کان له نێویاندا ده‌رووبه‌ری شاری دمشق بۆمباران بکه‌ن.
حکومه‌ت هیرشه‌کانی بو سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایش و چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی تر، له نیویاندا ته‌قینه‌وه‌یه‌کی نزیک کلیسایه‌ک له شاری ده‌یر ئه‌زوور له خۆرهه‌ڵاتی خسته‌ر سه‌ر ئه‌ستۆی میلیتانه‌کان.
ئاژانسی په‌یامنیری حکومه‌ت سانا کوتی "گروپه‌کانی چه‌کداری تێرۆرێست" درێژه‌یان به پێ شێلکردنی ته‌قه‌وه‌ستاندنێکی نیوان حکومه‌ت و سه‌ر‌هه‌ڵداوان دا که ڕۆژی هه‌ینی به بۆنه‌ی جێژنی قوربان هاته کایه‌وه.
ڕیکخراوی چاودێری به سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له له‌نده‌ن به ده‌نگی ئه‌مریکای کوت که زیاتر له 50 که‌س له توند‌و تێژی پیوه‌ندیدار به دژه حکومه‌تی له شه‌مه‌دا کوژران، له نێویاندا لانی که‌م 17 ئه‌ندامی هێزی ئاسایشیان له گه‌ڵه.
توندوتیژی ڕۆژی شه‌مه ژماره‌ی کوژراوانی دوو ڕۆژان هه‌تا ده‌وری 100 ده‌گه‌یه‌نێت.