Accessibility links

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ عێراق ژماره‌یه‌ک که‌س ده‌کوژرێن

  • Yehya Barzinji
  • Goran Tawfeeq

Baghdad, Iraq map

Baghdad, Iraq map

کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن بۆمبێک به‌ پاسێکه‌وه‌ به‌سترابوو که‌ زیاره‌تکه‌رانی شیعه‌‌ ئاینزای ئێرانی تێدا بوو ته‌قییه‌وه‌و به‌لایه‌نی که‌م 5 که‌سی تێدا کوژران و 9 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن ئه‌و بۆمبه‌ به‌ ژێر پاسه‌که‌وه‌ شاردرا بووه‌وه‌ و له‌ سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ته‌قییه‌وه‌. ئه‌مه‌ش هاوکات بوو له‌گه‌ڵ دووه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی موسوڵمانان.
جگه‌ له‌م ڕووداوه‌ ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ دیکه‌ له‌ عێراقدا ڕوویدا. سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌کان و ڕووداوه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی عێراق په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گۆران تۆفیق و یه‌حیا به‌رزنجی ئه‌م ڕاپۆرتانه‌یان ئاماده‌ کردووه.

XS
SM
MD
LG