Accessibility links

حکومه‌تی تورکیا هه‌روا له‌ پشتی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌دی له‌ سه‌ر ده‌سه‌لاتێ لابه‌رێت.



ناڕه‌زامه‌ندی له‌ سه‌ر شه‌قامه‌کانی ئیستانبوڵ، شاری هه‌ره‌ گه‌وره‌ی تورکیا له‌ ئارادیه‌. ره‌خنه‌ گرانی حکومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی په‌ناخوازانی سوریا و پشتیوانی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئێردوگان له‌ ئوپوزسیۆنی سوریا سکاڵا ده‌که‌ن. ئه‌وان ده‌ڵێن ڕێبازه‌کانی حکومه‌تی تورکیا زیان به‌ بازرگانی ده‌گه‌یه‌نێت و ڕه‌نگه‌ به‌ره‌و ناسه‌قامگیری به‌رێت له‌ ده‌مێکدا ژماره‌ی په‌ناخوازان ده‌چێته‌ سه‌رێ. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئیستانبوڵه‌وه‌ ستاره‌ سیک ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌ کردوه‌.

ئاژانسی په‌ناخوازانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سێ شه‌مه‌ کوتی زیاتر له‌ 100،000 سوریایی له‌ 14 که‌مپاندا، که‌ حکومه‌ت به‌ سه‌ریان ڕاده‌گات، نیشته‌جێن و له‌ حه‌وت ئوستاناندا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌.

ئیلته‌ر توران زانایی سیاسی له‌ زانکۆی بیلگیه‌:

"ئه‌مه‌ زیاتر پیشنیازیکی به‌هاهه‌ڵگره‌. ئه‌من له‌توانام دانیه‌ دادوه‌ری بکه‌م تورکیا چه‌نده‌ له‌ توانای داده‌بێت میوانداری ئه‌و که‌سه‌ تازه‌هاتووانه‌ بکات، به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌وان هه‌روا به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت."

له‌ ده‌مێکدا ڕه‌گباری گولله‌ تۆپان هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌ نێوان تورکیا و سوریا دا تیپه‌ر ده‌بن، سه‌ربازانی تورکیا ژماره‌یان له‌ سه‌ر سنور زیاتر ده‌که‌ن، نیگه‌رانی خه‌ڵکی تورکیان.

ژنێک له‌ ئه‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:

"ئه‌من خوازیاری شه‌ڕ له‌ نێوان تورکیا و سوریا نیم. ئه‌مه‌ بۆ حکومه‌تی ئوردوگان جێگای شه‌رمه‌.

هه‌روه‌ها پیاوێکیش ئاوا هه‌ستی ده‌رده‌بڕێت:

"هیچ که‌س ناتوانێت لایه‌نی شه‌ڕ بگرێت چونکه‌ بو هه‌ر که‌سێک جێگای ئازاره‌ و سوریا دۆستێکی کۆنه‌."

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئوغڵوو داوای له‌ زل هێزانی جیهانێ کردوه‌ که‌ خۆ تیکه‌ڵی مه‌سه‌له‌ی سوریا بکه‌ن و پێشی توند و تیژی له‌ ئه‌و وڵاته‌ بگرن.

ده‌مه‌ته‌قه‌ی دووشه‌مه‌ شه‌وی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌، هه‌م سه‌رۆک ئۆباما و هه‌م ڕه‌که‌به‌ری کۆماری مێت ڕامنی تیشکیان خسته‌ر سه‌ر ئه‌وه‌ که‌ چلۆن به‌ باشترین شیوه‌ پشتیوانی له‌ ئوپوزسیونی سوریا بکه‌ن.

ئۆباما: "ئیستا – ئه‌وه‌ی ئێمه له‌ سوریا ده‌بینن رووده‌دات دلته‌زینه،و هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ له‌هه‌وڵداین هه‌رکارێک ئه‌نجام بده‌ین بو ئه‌وه‌ی مسؤگه‌ری بکه‌ین ‌ئێمه‌ یارمه‌تی به‌ ئوپوزسیۆن ده‌که‌ین. به‌ڵام ئێمه‌ هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت به‌ ئه‌وه‌ش بزانین بو ئێمه‌ خۆتیکه‌ڵی زیاتری له‌شکری له‌ سوریا هه‌نگاوێکی جیدی یه‌."

مێت ڕامنیش له‌ ئه‌م باره‌یه‌وه‌ گوتی:

"ئه‌وه‌ کاتێکه‌- ده‌بوایه‌ کاتێک بۆ ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا بووبایه‌. ئێمه‌ ده‌بوایه‌ ڕۆڵێکی پیشه‌نگمان گرتبایه‌ به‌ر، نه‌ک به‌شیوه‌ی له‌شکری، به‌ڵام ڕۆڵێکی پێشه‌نگی له‌ ڕووی ڕێکخراوه‌ییه‌وه‌، له ڕووی حکومه‌تییه‌وه‌ بۆ لێک نزیک کردنی لایه‌نه‌کان له‌ ئه‌وێ‌؛ بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ پارته‌کانی به‌رپرس."

به‌ڵام حکومه‌تی تورکیا هه‌ست ده‌کات زیاتر ته‌ریک خراوه‌ته‌وه‌.

زانای سیاسی توران:

"تورکیا خویندنه‌وه‌ی به‌ هه‌ڵه‌ی له‌ سه‌ر خوازیاری که‌سانی تر بو به‌شداری کردن له‌ خۆتێکه‌لاوی بوه‌ و تورکیا حه‌زی له‌ ئه‌وه‌ نیه‌ یه‌ک لایه‌نه‌ خۆتیکه‌ڵی کاری سوریا بکات. بۆیه‌ ڕێبازی تورکیا بو هێنانی گۆڕان له‌ ڕێگای خۆتێکه‌ڵ کردنه‌وه‌ وێ ناچێت له‌ کاتی ئێستا دا کاریگه‌ر بیت."

له‌ وه‌تا کێشه‌که‌ ده‌ستی پێکردوه‌ بازرگانی ته‌واو دابه‌زیوه‌ و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانێکی گه‌وره‌یه‌. هێندێک کومپانی ده‌ڵێن ئه‌وان پێنجه‌مین بازرگانی ئاسایی خویان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ وه‌تا لۆرێکانی تورکیا هیچی تر شتوومه‌ک بو نێو سوریا نابه‌ن.

ئه‌وه‌ی وه‌ک نیشانه‌یه‌کی ڕێبه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ستی پێکرد هه‌روا زیاتر ده‌بیته‌ گرفتیکی سیاسی بۆ سه‌رۆک وه‌زیر ئێردۆگان و حکومه‌ته‌که‌ی، که‌ ڕه‌نگه‌ وا بێته‌ به‌رچاو ڕۆژ به‌ ڕۆژ پڕگرفتتر بێت.‌‌
XS
SM
MD
LG