سه‌رۆکی ده‌زگای دادوه‌ری ئێران سادق لاریجانی زۆر به توندی وڵامی نامه‌ی سه‌رکۆمار ئه‌حمه‌دی نژادی داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت به بێ هاوئاهه‌نگی ڕێگه به سه‌رکۆمار نادرێت سه‌ردانی گرتوخانه‌ی "ئه‌ڤین" بکات. تائێستا سه‌رکۆمار ئه‌حمه‌دی نژاد له دوو نامه‌دا بۆ به‌شی دادوه‌ری ئێران داوای کردووه ڕێگه‌ی پێبدرێت سه‌ردانی گرتووخانه بکات به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی به‌شی دادوه‌ری گوتویانه له کاتی ئێستادا ئه‌م سه‌ردانه به کاری چاک نازانن.
هێمن سه‌ییدی چاودێری سیاسی کاروباری ئێران بنکه له فه‌ڕانسه ده‌ڵێت ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌خوازێت سرنج له کارنامه‌ی هه‌شت ساڵه‌ی خۆی ڕابکێشته سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی تر. ئه‌و ده‌شڵێت سیاسه‌تی سه‌ره‌کی ئێران ئابوری و نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێبه‌ری نیزام خامنه‌یی دایده‌ڕێژێت و ئێستا ئه‌و سیاسه‌ته گه‌یشتۆته بن به‌ست ،گه‌یشتۆته به شکستێکی زۆر به‌رفراوان و پێیان خۆشه ته‌واوی ئه‌و شکستانه به حیسابی ناتوانی و ناکارامه‌یی ئه‌حمه‌دی نژاد بنوسرێت و زۆر سه‌نگی ده‌خرێته سه‌ر ئه‌وه که ئه‌حمه‌دی نژاد به‌ریوه‌به‌رێکی لاواز بووه و ئه‌حمه‌دی نژاد نێ توانیوه به‌ڵێنه‌کانی بباته سه‌ر به‌ڵام هیچ باسی ئه‌وه ناکرێت که چ هه‌لو مه‌رجێک به‌سه‌ر ئێرانداسه‌پاوه و هۆکاری ئه‌و هه‌لو مه‌رجه چیبووه که ئاوا به‌سه ری ئێران و ئه‌حمه‌دی نژاد دا هاتووه.