براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه گه‌شتێکی ماراسۆن شێواز به وڵات‌دا ده‌کات، هاوکات میت رۆمنی کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی سه‌نگی هه‌وڵه‌کانی ده‌خاته سه‌ر ستانی ئۆهایۆ . له پلانی گه‌شته‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ستانه‌کانی فلۆریدا و ڤێرجینیا و ئیلینۆی و ئۆهایۆ ده‌کات.
له ئیلینۆی سه‌رۆک ده‌نگی خۆی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵدا ده‌دات، ئه‌مه‌ش به‌سوود وه‌رگرتنی له ده‌نگدانی پێشوه‌خت، هاوکات سێ ویستگه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما به مه‌به‌ستی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی سه‌رۆکایه‌تیـیه بۆ ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی که ڕه‌نگه یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی بن.
دوای ته‌واوکردنی گه‌شته‌که‌ی سه‌رۆک براک ئۆباما ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ واشنتن.
له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز میت رۆمنی به درێژایی ئه‌مڕۆ له ستانی ئۆهایۆ ده‌مێنێته‌وه و سه‌ردانی شاره‌کانی سنسناتی و ورثنگتن و دیفایه‌نس ده‌کات و گردبوونه‌وه سازده‌کات. سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی به‌رنامه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڵ جه‌ی لینۆ ئاماژه‌ی دا به تێبینیانیه‌کانی ریچارد مردۆک سه‌نه‌تۆری کاندیدی کۆماریـیه‌کان له‌مه‌ڕ ده‌ستدرێژی سه‌ر نامووس و منداڵ له باربردن و سه‌رۆک گوتی له رۆشنایی ئه‌و تێبینیانه‌دایه که نابێت سیاسه‌تمه‌داران بڕیار له‌سه‌ر ته‌ندروستی ژنان بده‌ن.