ئاژانسی نیمچه فه‌رمی هه‌واڵه‌کانی ئێرانی ده‌ڵێت له‌شکری وڵاته‌که‌ی به‌نیازی ئه‌نجامدانی مانۆڕێکی له‌شکری که‌م شێوه‌یه به درێژایی سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ عێراقدا.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی ئیسنا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له زاری جه‌نه‌راڵ سه‌عید ئه‌را‌بلووی فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شکری ئێرانی گێڕایه‌وه که ده‌ڵێت ئه‌و مانوره 3 رۆژیـیه رۆژی دووشه‌ممه ده‌ستپـێده‌کات و تیایدا هێزه‌کانی ئاسمانی و زه‌مینی ئێرانی به‌شداری ده‌که‌ن.
ناوبراو ده‌شڵێت ئامانجی ئه‌م مانۆره له‌شکریه بۆ نۆژه‌ندکردنه‌وه‌ی توانا له‌شکریـیه‌کانی هێزه‌کانی ئێرانیه، جگه له‌م زانیاریه باسی له ورده‌کاریـیه‌کانی مانۆره‌که‌ی نه‌کرد.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئێران وه‌ک هه‌وڵێـکی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به خاوه‌ن توانای هه‌رێمی بخاته ڕوو ، ناو به‌نا مانۆری له‌شکری ئه‌نجام ده‌دات.
سازدانی ئه‌م مانۆره له‌شکریه‌ی ئێران به‌نیازه بیکات، هاوکاته له‌گه‌ڵ زیادبوونی فشاری نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر پرۆگرامی ناو‌کی تاران، ئه‌وه‌ی خۆرئاوا مه‌ترسی لێی هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی بێت، ئه‌و تۆمه‌ته‌ی تاران نکوڵی لێده‌کات .
ئێران و عێراق له هه‌شـتاکاندا جه‌نگێکی 8 ساڵانه‌یان کرد و تیایدا نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن که‌س له هه‌ردوو لا کوژران.