له‌شکری سوریا په‌یمانی ئاگربه‌ستی داوه له ماوه‌ی چوار ڕۆژ‌ی جه‌ژنی قورباندا که سبه‌ی هه‌ینی ده‌ستپێده‌کات. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی له‌شکری سوریا هاوکاته له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنێکی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریادا بۆ کۆنترۆڵکردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی نوێ له شاری حه‌ڵه‌ب.
له‌شکری سوریا ده‌ڵێت له‌م ده‌می ئاگربه‌سته‌دا وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێکی سه‌رهه‌ڵداوان بیکه‌ن ده‌داته‌وه یان هه‌ر هه‌وڵێکیش بۆ تۆکمه‌کردنی شوێنه‌کانیان بدرێت و هه‌روه‌هاش به‌ره‌نگاری هه‌ر هاتنه ناوه‌وه‌یه‌کی جه‌نگاوه‌رانی بیانی ده‌بنه‌وه که وه‌ک ده‌ڵێت له سنوره‌کانی سوریاوه ده‌چنه ناو وڵاته‌که‌وه.
ڕۆژ‌ی چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا ئاماژه‌ی به‌وه کردوه حکومه‌ت له تاووتوێکردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ئاگربه‌سته‌دایه.
پێشتر له‌خزه‌ر براهیمی، نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب گوتوویه‌تی حکومه‌تی سوریا و هه‌ندێکیش له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی دژی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د قایل بوون به ڕاگرتنی شه‌ڕ هاوکاتی جه‌ژنی قوربان.
براهیمی گوتووشیه هیواداره ئه‌م چه‌ند ڕۆژ‌ی ئاگربه‌سته ببێته زه‌مینه بۆ ئاگربه‌ستێکی درێژخایه‌نتر.
دواتر له‌خزه‌ر براهیمی به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی گوتووه چاره‌سه‌ریه‌کی خێرا بۆ قه‌یران و شه‌ڕی سوریا نییه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه هه‌ر شکستێکی تر له ڕاگرتنی توندوتیژیه‌کاندا ده‌بێته مایه‌ی خراپتر بوونی قه‌یرانی 19 مانگه‌ی سوریا و هه‌روه‌هاش په‌ره‌سه‌ندنی بۆ وڵاتانی تری ناوچه‌که.
هه‌ر 15 ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پشتیوانی له بیرۆکه‌ی ئه‌م ئاگربه‌سته کاتییه ده‌که‌ن.
دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدا، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا که گه‌وره‌ترین لایه‌نی ئۆپزسیۆنه له ده‌ره‌وه‌ی سوریا گوتوویه‌تی متمانه‌یه‌کی زۆر که‌می هه‌یه به‌وه‌ی ڕژێمی سوریا وابه‌سته‌ی ئه‌و په‌یمانی ئاگربه‌سته‌ی ببێت ، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵداوان به‌پێی ئه‌و ئاگربه‌سته کارده‌که‌ن.
له‌ناو سوریاشدا هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر گه‌ڕه‌کێکی گرنگی کورده‌کاندا له شاری حه‌ڵه‌ب و ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شکریدا وه‌ک چاودێران و دانیشتوانیش ئاماژه‌یان پێکردووه.
ناوچه کوردیه‌کانی ئه‌لئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسود دوو ناوچه‌ی گرنگن له حه‌ڵه‌ب و به تایبه‌تیش ئه‌لئه‌شره‌فیه گرنگی ستراتیژی هه‌یه له ڕووی جوگرافیه‌وه که که‌وتۆته شوێنێکی به‌رزه‌وه و له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌کی نێوان باکوری پایته‌ختی بازرگانی و ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که‌یه.