ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران لۆمه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسرائیل ده‌کات بۆ ئه‌م 19 مانگه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا.
ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ئاگاهیشی داوه به زلهێزه‌کانی ڕۆژئاوا به‌وه‌ی ده‌ست وه‌رنه‌ده‌نه قه‌یرانی سوریاوه.
له په‌یامه‌که‌یدا بۆ حاجیانی ئه‌مساڵ ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی که شه‌ڕی ناوخۆی سوریای به کوژرانی موسڵمانان له‌لایه‌ن موسڵمانانه‌وه ناودێر کرد ده‌ڵێت تاوانێکه له‌لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ڕژێمی زایۆنیستی ئیسرائیله‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت تا سزای سوریا بده‌ن به‌هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیرکردنه‌کانی ئیسرائیل و هه‌روه‌هاش پشتیوانیکردنی ئه‌و ڕێکخراوه فه‌له‌ستینی و لوبنانیانه‌ی دژی ئیسرائیلن.
ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی له په‌یامه‌که‌شیدا که له‌ڕێی ته‌له‌فزیۆنی ئێرانیه‌وه بڵاوکرایه‌وه ئاگاهیشی داوه به مه‌ترسی ڕژد ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژئاوا ده‌ستوه‌ربداته کاروباری سوریاوه.
ده‌یان ساڵه کۆماری ئیسلامی ئێران هاوپه‌یمانێکی نزیکی سوریایه و له‌م ماوه‌یه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریاشدا زۆر به توندی پشتیوانی له به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا کردووه.