وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت حکومه‌تی سوریا ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه بڕیاری خۆی ڕابگه‌یه‌نێت له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌شداریکردنی له ئاگربه‌ستدا.
ڕۆژ‌ی چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا ئاماژه‌ی به‌وه کردوه حکومه‌ت له تاووتوێکردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ئاگربه‌سته‌دایه.
پێشتر له‌خزه‌ر براهیمی، نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب گوتوویه‌تی حکومه‌تی سوریا و هه‌ندێکیش له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی دژی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د قایل بوون به ڕاگرتنی شه‌ڕ هاوکاتی جه‌ژنی قوربان.
براهیمی گوتووشیه هیواداره ئه‌م چه‌ند ڕۆژ‌ی ئاگربه‌سته ببێته زه‌مینه بۆ ئاگربه‌ستێکی درێژخایه‌نتر.
دواتر له‌خزه‌ر براهیمی به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی گوتووه چاره‌سه‌ریه‌کی خێرا بۆ قه‌یران و شه‌ڕی سوریا نییه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه هه‌ر شکستێکی تر له ڕاگرتنی توندوتیژیه‌کاندا ده‌بێته مایه‌ی خراپتر بوونی قه‌یرانی 19 مانگه‌ی سوریا و هه‌روه‌هاش په‌ره‌سه‌ندنی بۆ وڵاتانی تری ناوچه‌که.
هاوکات جان ئیلیاسن، جێگری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت هیواداره ئه‌و ئاگربه‌سته ڕابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام ئاگاهیشی داوه به‌وه‌ی هیچ متمانه‌یه‌ک له ئارادا نییه بۆ ئاگر به‌ست.
هه‌ر 15 ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پشتیوانی له بیرۆکه‌ی ئه‌م ئاگربه‌سته کاتییه ده‌که‌ن.
له‌ناو سوریاشدا هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر گه‌ڕه‌کێکی گرنگی کورده‌کاندا له شاری حه‌ڵه‌ب و ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شکریدا وه‌ک چاودێران و دانیشتوانیش ئاماژه‌یان پێکردووه.
ناوچه کوردیه‌کانی ئه‌لئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسود دوو ناوچه‌ی گرنگن له حه‌ڵه‌ب و به تایبه‌تیش ئه‌لئه‌شره‌فیه گرنگی ستراتیژی هه‌یه له ڕووی جوگرافیه‌وه که که‌وتۆته شوێنێکی به‌رزه‌وه و له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌کی نێوان باکوری پایته‌ختی بازرگانی و ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که‌یه.