وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی سودان ئه‌حمه‌د بیلال عوسمان ده‌ڵێت پـێده‌چێت ئه‌و فڕۆکانه‌ی دوێنێ شه‌وی سێشه‌ممه کارگه‌ی یه‌رموکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیـیان له نزیک خه‌رتومی پایته‌خت بۆردومان کرد، ئیسرائیلی بووبن.
ئه‌حمه‌د بیلال له لێـدوانێـکدا گوتی چوار فڕۆکه‌ی جه‌نگی له سه‌ر ده‌ریای سووره‌وه له دیوی ڕۆژهه‌ڵات هاتوونه‌ته ئاسمانی سودان و به نوێترین ته‌کنه‌لۆجیا بۆردومانی کارگه‌که‌یان کردووه و هاوکات ڕاداره‌کانی له‌شـکری وڵاته‌که له‌کارکه‌وتوون. ده‌شڵێت له نێو وڵاتانی ناوچه‌که ته‌نها ئه‌مه له توانای ئیسرائیل‌دا هێرشێـکی له‌و جۆره ئه‌نجام بدات.
وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی سودان گوتیشی مافی وڵاته‌که‌یه‌تی وه‌ڵام بداته‌وه، به‌ڵام له شوێن و کاتی گونجاو‌دا ده‌یکات.
پـێشـتر عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لخزر پارێزگاری خه‌رتوم به که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی وڵاته‌که‌ی گوت هێرشه‌که عه‌مباری سه‌ره‌کی کارگه‌که‌ی کردووه‌ته نیشـانه.
ئیسماعیل کوشکوش په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سودان ده‌ڵێت خه‌ڵـکی ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری کارگه‌که پـێـیان گوتووه سه‌ره‌تا دوو فڕۆکه‌یان بینیوه به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا خولاونه‌ته‌وه و پاش ماوه‌یه‌کی کورت فڕۆکه‌ی یه‌که‌م موشه‌کێـکی گرتووه‌ته کارگه‌که و ئیدی ته‌قینه‌وه‌که بووه.
هه‌رچه‌نده کاربه‌ده‌سـتانی سودان ده‌ڵێن که‌س به‌هۆی هێرشه‌که‌وه نه‌کوژراوه، به‌ڵام خه‌ڵـکی ناوچه‌که به په‌یامنێره‌که‌ی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایان گوتووه به لایه‌نی که‌م که‌سێـکی سیڤیل به پارچه‌ی ته‌قینه‌وه‌کان کوژراوه.