Accessibility links

کانی غوڵام: ئه‌وانه‌ی‌ ده‌ستگیر کراوون له‌سه‌ری چیا نه‌هاتونه‌ته‌ خواره‌وه‌ ئه‌وانه‌ پێنووس به‌ ده‌ست بوونه‌

  • Jani Diylan

Celebrating the Kurdish New Year "Newroz" in Us Congress, Wednesday March 30, 2011

Celebrating the Kurdish New Year "Newroz" in Us Congress, Wednesday March 30, 2011

له‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌ کۆمیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌وانان بنکه‌ نیویۆرک راپۆرتێکی سه‌باره‌ت به‌ ئازادی ڕۆژنامه‌وانی له‌ تورکیا بڵاوکرده‌وه‌ته‌وه‌ که‌ تێدا ڕاده‌گه‌ێنێت که‌ له‌وه‌تا یه‌کی ئاگوستی 2012 ئه‌و وڵاته‌ پێشه‌نگی به‌ندکردنی ڕۆژنامه‌وانانه‌ له‌ جیهان .
کانی غولام سه‌رۆکی تۆڕی زانیاره‌کانی کوردی – ئه‌مریکی له‌ واشنتن له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌ڵێت ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ تورکیا له‌ پێشه‌وه‌ی ئێران، ئه‌رتیریا و چینه‌ و ڕاپۆرتێکی پڕ توژه‌ ، هه‌رچه‌ند ناوه‌رۆکی زۆر ناخۆشه‌ له‌به‌ر ئه‌و هه‌مو که‌سانه‌ی که‌ له‌ زینداندان به‌ڵام ڕاپۆرتێکه‌ که‌ کاتی هاتبوو. کانی غولام ده‌شڵێت ئه‌و ده‌ستگیرکردنانه‌ ته‌نها په‌ێوه‌ندی به‌ کاری چاپه‌مه‌نی و ڕۆژناموانیه‌وه‌ نییه‌ وه‌ یاخود کوردان مافی ئه‌ویان هه‌یه‌ به‌ ئازادی قسه‌ بکه‌ن یان نه‌، کێشه‌که‌ سیاسیه‌ وه‌ کێشه‌ی سیاسیش مافی کورده‌ . ئه‌و ده‌ڵێت تورکیا ناتوانێت ببێته‌ مۆدێلێک بۆ جیهانی ئیسلام و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
XS
SM
MD
LG