به سه‌ردانی شاندێـکی کوردی بۆ به‌غدا و زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کاندا، تێـگه‌یشـتنێـکی هاوبه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادا هاتووه‌ته کایه‌وه. به جۆرێـک که‌ش‌وهه‌وای ئیجابی دانوسـتاندنه‌کانی نێوان کورد و شیعه بۆنی ئاشـتبوونه‌وه‌یه‌کی پـێوه دیاره که متمانه‌ی باوه‌ڕ به‌یه‌کبوون له نێوانیاندا به‌ره‌وپـێشـچوونێـکی باشی به‌خۆیه‌وه بینیـیه‌وه.
سه‌رۆکی وه‌فدی سیاسی کورد، دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سـاڵح له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت " ئێمه له‌م دوو ڕۆژه‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانم له نوێنه‌ری هێزه سیاسیـیه‌کانی کوردسـتان که هاتووینه‌ته ئێره، په‌یامێـکی ڕاسته‌وخۆمان هه‌بوو بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان، بۆ هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی و پـێـکهاته‌کانی، بۆ قائیمه‌ی عێراقیـیه و پـێـکهاته‌کانی و هه‌روه‌ها بۆ به‌ڕێز سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی. که ئێمه ده‌ڵێـین کێشه‌یه‌کی جدی هه‌یه له‌م وڵاته و به‌رده‌وامبوونی ئه‌م کێشـانه ناکرێت وه‌ها بێت و ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێسـتا به‌رده‌وامبوونی مایه‌ی مه‌ترسـیـیه بۆ سه‌رجه‌م پـێـکهاته‌کانی عێراق و سه‌رتاپای پـرۆسه‌ی سیاسی عێراق، بۆیه پـێویسته ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامانه‌ی کراون جێبه‌جێ بکرێن."