Accessibility links

کرماشانی ده‌ڵێت ئێران له‌ وتووێژ بۆ به‌ مه‌به‌سته‌کانی خۆی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت

  • Salah Piroty

شه‌ممه‌، ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز ڕاپۆرتی کرد که‌ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا و ئێران په‌سندیان کردوه‌ له‌ سه‌ر پڕۆگرامی جێگای ده‌مه‌ته‌قه‌ی ناوکی ئێران ڕاسته‌وخۆ وتووێژان بکه‌ن.
چه‌ند کاتژمێران دواتر، وته‌بێژێکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ر چه‌شنه‌ ڕیککه‌وتنێکی له‌ ئه‌م جۆره‌ی به‌ڕاست نه‌زانی.
نه‌ حکومه‌تی ئێران و نه‌ حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ئه‌گه‌ری وتووێژی ڕاسته‌وخۆیان وه‌لانه‌ناوه‌، به‌ڵام لانی که‌م بۆ ئێستا، هه‌ر دووک لا له‌ چوارچێوه‌ی گروپی پێک هاتوو له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئاڵمان دا کارده‌که‌ن.
سه‌ردار کرماشانی، شیکاریک له‌ بواری ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ ئاماژه‌کردن به‌ درێژه‌کێشانی وتووێژان له‌ سه‌ر پڕوگرامی ناوکی ده‌ڵێت " به‌ڵام ئه‌و پڕوسه‌یه‌ له‌ دانوساندن و وتووێژ ئاکام و نه‌تیجه‌یه‌کی نه‌بوه‌."
کرماشانی هه‌روه‌ها ده‌ڵیت وتووێژ له‌ گه‌ل حکومه‌تی ئیران هیج ئاکامێکی به‌ دواوه‌ نابێت، چونکه‌ ئیران ده‌یه‌وێت کات تێپه‌ڕ بێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌کی ئه‌تومی وه‌ده‌ست بهێنێت. ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به‌ له‌ به‌رچاوگرتنی ئه‌زموونی وتووێژ له‌ ڕابردوودا، درێژه‌ کێشانی "ئاکامێکی ئه‌وتۆی نابێت".
XS
SM
MD
LG