دوێنێ شه‌وی دووشه‌ممه دوایـین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی 2012 ی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌چوو له نێوان سه‌رۆک ئۆبامای دیموکرات و ڕکه‌به‌ره کۆماریـیه‌که‌ی مت ڕامنی.
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که له زانکۆی لین له شـاری بوکا ڕه‌تۆنی ولایه‌تی فلۆریدا به‌ڕێوه‌چوو و له لایه‌ن ڕۆژنامه‌وان بۆب شیفه‌ر له که‌ناڵی CBS یه‌وه سه‌رپه‌رشتی کرا.
له‌م سێـیه‌م و دواهه‌مین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌نگی خرایه سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، له‌وانه گۆڕانکاریـیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی لیبیا و سوریا و ئێران و ئیسرائیل. پاشـان له‌سه‌ر ڕۆڵی ئه‌مه‌ریکا له جیهاندا و په‌ره‌پـێدانی توانا له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چۆنێـتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان و چین.
گۆڕانکاریـیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
سه‌ره‌تا بۆب شیفه‌ر گوتی به‌شی یه‌که‌م له باره‌ی گۆڕانکاریـیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌بێت و هه‌روه‌ها ڕووی نوێی تێرۆرزم.
گوتی پـرسیاری یه‌که‌م له باره‌ی لیبیاوه ده‌بێت. که چی له‌وێ ڕوویدا و چۆن ئه‌و چوار ئه‌مه‌ریکایـیه کوژران، له‌وانه باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له لیبیا کرس ستیڤنز. ئایا شـکسـتهێنانی هه‌واڵگری بوو یان سیاسی بوو یان شتێـک بوو به ڕێـکه‌وت ڕوویدا و ئایا هیچ شتێـک کراوه بۆ چاوه‌شه‌کردنی خه‌ڵـکی له‌وه‌ی چی ه ڕاستی ڕوویدا؟
پاشـان بۆب به کاندیدی کۆماری گوت به‌ڕێز ڕامنی تۆ گوتووته ئه‌وه نمونه‌یه‌که بۆ شـکستهێنانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. فه‌رموون له‌و باره‌یه‌وه قسه بکه‌ن.
ڕامنی گوتی" ئه‌و گۆڕانکاریـیانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌موو جیهان نیـگه‌ران ده‌کات و به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا. له‌گه‌ڵ هاتنه کایه‌ی به‌هاری عه‌ره‌ب، دیمان گۆڕانکاری ته‌واو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕوویدا و ئومێدی ئه‌وه به‌دی کرا که ئیدی له‌وێ بواری هه‌نگاونان به‌ره‌و میانڕه‌وی هه‌یه و هه‌روه‌ها ژنان له نێو کۆمه‌ڵـگه‌کانیاندا ڕۆڵیان ده‌بێت، به‌ڵام له بری ئه‌وه له وڵات له دوای وڵات بینیمان چه‌ندین مه‌سه‌له نیگه‌رانمان ده‌کات. له سوریا 30 هه‌زار که‌سی سیڤیل به ده‌سـتی له‌شـکر کوژران. له لیبیا ڕووبه‌ڕووی هێرشێـک بووین که پـێده‌چێت هێرشێـکی تێرۆرستی بووبێت و له ئاکامدا 4 ئه‌مه‌ریکایی کوژران. وڵاتی مالیش ده‌سـتی به‌سه‌ردا گیراوه له لایه‌ن که‌سـانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌وه. له میسریش ئێسـتا سه‌رۆکێـک هه‌یه که له ئیخوانی موسلیمینه. بۆیه ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌که‌ین به پـێـچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه که چاوه‌ڕێـمان ده‌کرد و هیوامان پـێی هه‌بوو. پاشـان گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه ئێرانه و ئێسـتا وا چوار سـاڵه له دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی نزیـک ده‌بێته‌وه. من پـیرۆزبایی له سه‌رۆک ئۆباما ده‌که‌م له‌سه‌ر کوشـتنی ئوسامه بن لادن و ڕاوه‌دونانی ڕێبه‌رانی ئه‌لقاعیده، به‌ڵام ڕاستیـیه‌که‌ی ناتوانین به ڕێـگه‌ی کوشـتن له‌م ئاژاوه‌یه بێنه ده‌رێ. بۆیه ده‌بێت سـتراتیژیـیه‌تێـکی به‌هێزمان هه‌بێت بۆ یارمه‌تیدانی جیهانی ئیسلامی و به‌شه‌کانی دیکه‌ی جیهان که توندوتیژی و توندڕه‌وی ڕه‌تبکه‌نه‌وه. پاشـان ئه‌م کۆمه‌ڵه له نێو 10 بۆ 12 وڵات‌دا هه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر دۆسـتانمان و هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر جیهان و ئه‌مه‌ریکا، بۆیه ده‌ڵێم ده‌بێت سـتراتیژیـیه‌تێـکی گشـتگیرمان هه‌بێت بۆ یارمه‌تیدان له ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره توندڕه‌ویـیه.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی کاری یه‌که‌می من وه‌ک فه‌رمانده‌ی باڵا پاراسـتنی گه‌له و له ماوه‌ی چوار سـاڵی ڕابردوو بۆ ئه‌وه کارمان کردووه، له‌وانه کۆتایـیمان به شه‌ڕ له عێراقدا هێنا و سه‌نگی خۆمان خسته‌وه سه‌ر ئه‌وانه‌ی لێـیان کوشتین له 11 ی سـێپــته‌مبه‌ردا، سه‌رئه‌نجام کرۆکی ئه‌لقاعیده‌مان تێـکشـکاند. هه‌روه‌ها له ئه‌فغانسـتانیش به شێوه‌یه‌کی به‌رپرسـانه هه‌نگاو ده‌نێن پاش ئه‌وه‌ی دڵنیا ده‌بین له‌وه‌ی ئه‌فغانیـیه‌کان خۆیان به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی وڵاته‌که‌یان له ئه‌سـتۆ ده‌گرن، ئه‌مه‌ش بوارمان ده‌داتێ کاربکه‌ینه‌وه بۆ دروسـتکردنی هاوپه‌یمانی و دۆسـتایه‌تی له سه‌رانسه‌ری جیهان به مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له هه‌ڕه‌شه‌کانی شیانی هه‌یه له ئاینده‌دا ڕووبه‌ڕووی بـبینه‌وه. سه‌باره‌ت به لیبیا، من که هه‌واڵی هێرشه‌که‌م بیست بۆخۆم جه‌ختم له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێوشوێنێـک کرد بۆ پاراستنی ئه‌و ئه‌مه‌ریکایـیانه‌ی که هێشـتا مه‌ترسـیـیان له‌سه‌ره، دووه‌م لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که ده‌که‌ین، سێـیه‌م به دوای ئه‌وه که‌سانه ده‌که‌وین که ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانیان کوشت و ڕاده‌سـتی دادگایان ده‌که‌ین. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه بۆ دوا بگه‌ڕێنه‌وه و بزانین چی له لیبیا کرا؟. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی هێزی پـیاده به‌رین بۆ ئه‌و وڵاته و به خه‌رجیـیه‌کی که‌م که که‌متر بوو له‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو هه‌فته له عێراقدا خه‌رجمان ده‌کرد، کرا ئه‌و دیکتاتۆره‌ی بۆ ماوه‌ی 40 سـاڵ حوکمی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌کرد و ئه‌مه‌ریکایـی کوشتبوو له‌ده‌سه‌ڵات لابـبرێت."
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕووداوه ناخۆشه‌ی که تیایدا ئه‌و چوار ئه‌مه‌ریکایـیه کوژران، به‌ڵام به ده‌یان هه‌زار لیبی له پاش ڕووداوه‌که ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و گوتیان ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان دۆسـتمانن، وه ئێمه‌ش له پاڵیان ده‌وه‌ستین. بۆیه ئه‌مه ئه‌و هه‌له‌یه که ده‌بێت ئێمه بیقۆزینه‌وه.
پاشـان سه‌رۆک ئۆباما ڕووی ده‌می کرده ڕامنی و گوتی خۆشـحاڵم که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایت ئێمه سه‌رکه‌وتوو بووین له ڕاوه‌دونانی ئه‌لقاعیده.
سوریا
ڕۆژنامه‌وان بۆب ڕووی ده‌می کرده سه‌رۆک ئۆباما و گوتی شه‌ڕی سوریا وا خه‌ریکه به‌ره‌و لوبنان ته‌شه‌نه ده‌کات و له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا 8 که‌س کوژران و نزیکه‌ی 100 که‌سیش برینداربوون و له سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌که‌ی سوریا به ئه‌سه‌دت گوت ده‌بێت بڕوات، ئێسـتا به هه‌زاران که‌س کوژران و به هه‌زارنیش ئاواره بوون. ئایا پـێویست ناکات به سیاسه‌تی خۆمان له به‌رامبه‌ر سوریادا بچینه‌وه؟
سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئێمه کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌ویـیمان له‌و باره‌یه‌وه ڕێـکخسـتووه و گوتومانه ده‌بێت ئه‌سه‌د بڕوات و کارمان بۆ سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر حکومه‌تی سوریا کردووه و هه‌روه‌ها گۆشه‌گیریشمان کردووه و له‌گه‌ڵیدا کۆمه‌کی مرۆیـیمان بۆ خه‌ڵکی سوریا دابینکردووه و یارمه‌تی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ده‌ین له‌وه‌ی خۆیان ڕێـکبخه‌ن و گرنگی به هێزه میانڕه‌وه‌کانی نێو سوریا ده‌ده‌ین. به‌ڵام له کۆتایـیدا سوریـیه‌کان خۆیان بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆیان ده‌ده‌ن. بۆیه هه‌رچیـیه‌ک ده‌که‌ین به ڕاوێژکاری ده‌بێت له‌گه‌ڵ دۆسـته‌کانمان له ناوچه‌که، له‌وانه ئیسرائیل که زۆر بۆی گرنگه بزانێت چی له سوریا ڕووده‌دات. هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تورکیاش ده‌که‌ین.
پاشـان سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌وه‌ی له سوریا ڕووده‌دات دڵ ده‌ته‌زێنێت ، بۆیه هه‌رچی له توانماندا بێت ده‌یکه‌ین بۆ یارمه‌تیدانی ئۆپـۆزسیۆن، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا ده‌بێت ئه‌وه بزانین په‌نابردن بۆ کاری له‌شکری له سوریا کارێـکی مه‌ترسیدار ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت بزانین یارمه‌تی کێ ده‌ده‌ین و دڵنیابین له‌وه‌ی چه‌ک به که‌سـانێـک نه‌ده‌ین که شیانی هه‌بێت له دژمان یان له دژی هاوپه‌یمانه‌کانمان له ناوچه‌که‌دا به‌کاری‌بهێنن.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی " ئه‌سه‌د ماوه‌یه‌کی که‌می له ده‌سه‌ڵاتدا ماوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناتوانین بیکه‌ین وه‌ک ڕامنیش هه‌ندێـک جار گوتوویه‌تی چه‌کی قورس به ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بده‌ین."
ڕامنی لای خۆیه‌وه گوتی جارێ یه‌که‌م شت 30 هه‌زار که‌س له سوریا به ده‌سـتی حکومه‌ته‌که‌یانه‌وه کوژران که ئه‌مه بۆخۆی تراژیدیایه‌کی مرۆیی‌یه. دووه‌م کاتی خۆی چه‌ندین جار هه‌ل بۆ سوریا هاتبووه پـێش که ڕۆڵێـکی گرنگ له ڕۆژهه‌تی ناوه‌ڕاستدا بـبینێت. سوریا تاکه هاوپه‌یمانی ئێرانه له جیهانی عه‌ره‌بیدا و هه‌روه‌ها ڕێگه‌یانه بۆ پـڕ چه‌کـکردنی حزبوڵڵای لوبنان که هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئیسرائیلی هاوپه‌یمانمان. بۆیه کۆتایی‌هێنان به ڕژێمی ئه‌سه‌د بۆ ئێمه زۆر گرنگه. پاشـان بوونی حکومه‌تێـکی ئه‌لته‌رناتیڤیش بۆ ئێمه گرنگه. دواتر نامانه‌وێت به له‌شـکر بچینه ناو قه‌یرانی سوریاوه، به‌ڵـکو ڕێـگه‌ی ڕاست ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ دۆسـتانمان کاربکه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی که‌سـانی گونجاو له سوریا و پاشـان ڕێـکخستنیان له نێو ئه‌نجومه‌نێـکدا که بتوانن ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته‌که‌یان بکه‌ن و دڵنیابین له‌وه‌ی چه‌کی پـێویسـتیان هه‌یه بۆ به‌رگریکردن له‌خۆیان. هه‌روه‌ها ده‌بێت مسۆگه‌ری بکه‌ین که چه‌ک نه‌که‌وێته ده‌ستی که‌سـانی خراپ که ڕه‌نگه له ئاینده‌دا به زیانمان بکه‌وێته‌وه و ده‌بێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانمان تاووتوێ بکه‌ین به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و هه‌روه‌ها سعودیـیه‌کان و قه‌ته‌ریـیه‌کان و تورکه‌کانیش که هه‌موویان له‌و باره‌یه‌وه نیگه‌رانن و ئاماده‌ن له‌گه‌ڵماندا کاربکه‌ن.
ڕامنی پاشـان گوتی ده‌بێت ئه‌سه‌د بڕوات و ده‌بێت په‌یوه‌ندی دۆسـتانه‌مان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له دوایدا دێت، به شێویه‌ک له چه‌ند سـاڵی داهاتوو سوریا وه‌ک دۆسـتێکی خۆمان بـبینین و هه‌روه‌ها وه‌ک وڵاتێـکی به‌رپرسیار له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕۆڵ بـبینێت، بۆیه ئه‌مه هه‌لێـکی گرنگه بۆ ئه‌مه‌ریکا، وه له ڕاستیدا سـاڵی ڕابردوو یه‌که‌م شت سه‌رۆک ئۆباما گوتی با نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌که مامه‌ڵه بکات و کۆفی ئه‌نان هات و هه‌وڵی ئاگربه‌ستی دا و سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو و پاشـان ڕووسه‌کانمان بینی چیان کرد، بۆیه پـێویسته ئێمه ڕۆڵی سه‌ره‌کی بـبینین، به‌ڵام نه‌ک له ڕێـگه‌ی کاری له‌شـکریـیه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما قسه‌که‌ی به مت ڕامنی بڕی و گوتی ئێمه ڕۆڵێـکی سه‌ره‌کی ده‌بینین و کۆمه‌ڵه‌ی دۆسـتانی سوریامان پـێـکهێنا و کار بۆ کۆمه‌کی مرۆیی خه‌ڵـکی سوریا و ئۆپـۆزسۆنی ئه‌و وڵاته ده‌که‌ین و ئه‌وانه‌ی یارمه‌تیشیان ده‌ده‌ین ده‌بێت له ئاینده‌دا دۆسـتی ئێمه و هاوپه‌یمانه‌کانمان بن.
میسر
بۆب شیفه‌ر پـرسیاری له براک ئۆباما کرد و گوتی سه‌رۆک پاش ماوه‌یه‌ک له ده‌سـتپـێـکردنی ڕاپه‌ڕینی میسر گوتت کاتی ئه‌وه هاتووه سه‌رۆک حوسنی موباره‌ک بڕوات، به‌ڵام هه‌ندێـک که‌س له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ت پـێـیان باشبوو جارێ چاوه‌ڕێ بکه‌یت. ئایا له‌و باره‌یه‌وه په‌شیمان نیت؟
سه‌رۆک ئۆباما گوتی نه‌خێر. ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت له پاڵ دیموکراتیدا بوه‌ستێت. کاتێـک ده‌سه‌ڵاتێـک به تانک بچێت خۆپـیشـانده‌ران بشێلێت ناتوانێت ببێته ئه‌و حکومه‌ته‌ی که وه‌ک سه‌رۆک جۆن ئێف که‌نه‌دی 50 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر باسی لێوه ده‌کرد. ئێستا حکومه‌تێـکی هه‌ڵبژێردراو به شێوه‌یه‌کی دیموکراسی له میسردا هه‌یه و ده‌بێت به‌رپرسیاربێت له پاراستنی که‌مینه ئاینیـیه‌کان و گوشـاری زۆریشمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خستووه‌ته سه‌ر. هه‌روه‌ها ده‌بێت دان به مافی ژناندا بنێت و ده‌بێت ڕێزبگرێت له ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا، چونکه ئه‌وه هێڵی سووره بۆ ئێمه. پاشـان بۆ نه‌هێشـتنی تێرۆر له‌گه‌ڵماندا کاربکه‌ن و ئێمه‌ش یارمه‌تیـیان ده‌ده‌ین له گه‌شه‌پـێدانی ئابوریـیان.
ڕامنی لای خۆیه‌وه گوتی پـێموایه سه‌رۆک ئۆباما کاری ڕاستی کردووه بۆ پـشـتگیرکردن له شه‌قامی میسری و وه‌سـتانی له پاڵ ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی بڕوامان پـێی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه نه‌کرایه ئه‌گه‌ر سه‌رۆک موباره‌ک خۆپـیشـانده‌رانی سه‌رکوت بکردایه.
ڕۆڵی ئه‌مه‌ریکا له جیهاندا
بۆب پـرسیاری له هه‌ردوولا کرد له باره‌ی تیڕوانینیان بۆ ڕۆڵی ئه‌مه‌ریکا له جیهاندا.
ڕامنی گوتی ئه‌مه‌ریکا به‌رپـرسیاره له‌وه‌ی داکۆکی له ئازادیـیه‌کان بکات و کار بۆ ئه‌و بیروباوه‌ڕانه بکات که وا ده‌کات جیهان زیاتر ئارامتر بـبێت، ئه‌وانه‌ش مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی ڕاده‌ربڕین و هه‌ڵبژاردنه.
سه‌رۆک ئۆباماش گوتی ئه‌مه‌ریکا هێشـتا ئه‌و وڵاته‌یه که ناکرێت ڕه‌چاو نه‌کرێت و هه‌روه‌ها جیهان پـێویستی به ئه‌مه‌ریکایـیه‌کی به‌هێزه و ئێسـتا به‌هێزتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و کاته‌ی پـۆستی سه‌رۆکایه‌تیم وه‌رگرت.
په‌ره‌پـێدانی توانا له‌شـکریـیه‌کان
ڕامنی گوتی هێزی ده‌ریایـیمان له هه‌موو کاتێـک زیاتر بچوکتر بووه‌ته‌وه له‌وه‌تای سـاڵی 1917 . ئێسـتا که‌متر له 300 که‌شتیمان هه‌یه و ئه‌گه‌ر وه‌ها بڕوات ئه‌وا که‌متریش ده‌بێته‌وه، بۆیه من ده‌مه‌وێت به‌شی پـێویست که‌شتیمان هه‌بێت. هه‌روه‌ها هێزی ئاسمانیشمان بچوکتره. جاران ده‌مانتوانی له یه‌ک کاتدا دوو شه‌ڕ به‌ڕێوه‌بـبه‌ین، به‌ڵام ئێسـتا ته‌نها یه‌ک شه‌ڕ ده‌توانین. ئه‌وه به‌رپـرسیارێتی سه‌رۆکه پارێزگاری له گه‌لی ئه‌مه‌ریکا بکات و ئه‌گه‌ر من بم، ئه‌وا بوجه‌ی له‌شـکری به ترلیۆن دۆلار که‌م ناکه‌مه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما له به‌رامبه‌ردا گوتی یه‌که‌م ئه‌وانه من پـێشـنیارم نه‌کردووه. پـێده‌چێت ڕامنی کاتی پـێویستی به‌سه‌ر نه‌بردبێت بۆ زانینی چۆنێتی کارکردنی له‌شـکر. ده‌ڵێت که‌شتی که‌مترمان هه‌یه به به‌راورد به سـاڵی 1917 ، من ده‌ڵێم هه‌روه‌ها ئه‌سـپی که‌متریشـمان هه‌یه، چونکه شێوازی کاری له‌شـکری گۆڕاوه و ئێسـتا شتێـک هه‌یه پـێی ده‌گوترێت که‌شـتی فڕۆکه هه‌ڵـگر و هه‌روه‌ها ژێرده‌ریایی ناو‌کی، بۆیه مه‌سه‌له‌که وه‌کو یاری نیـیه تاوه‌کو بزانین چه‌ند که‌شتیمان به‌ده‌سـته‌وه‌یه. کاتێـک له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری و ده‌سـته‌ی فه‌رمانده‌یی له‌شـکردا کۆده‌بمه‌وه، بڕیار ده‌ده‌ین چۆن پـێداویسـتیـیه له‌شـکریـیه‌کانمان دابین بکه‌ین.
ئێران و ئیسرائیل و هێڵی سوور
بۆب شیفه‌ر پـرسیاری له براک ئۆباما و مت ڕامنی کرد و گوتی کامتان ئاماده‌یه ڕایبگه‌یه‌نێت که هێرشـکردنه سه‌ر ئیسرائیل مانای هێرشکردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریکا به هاوشێوه‌ی ئه‌و به‌ڵێـنه‌ی کاتی خۆی به ژاپـۆنمان دا؟
سه‌رۆک ئۆباما گوتی یه‌که‌م ئیسرائیل دۆستێـکی ڕاسته‌قینه‌یه و مه‌زنترین هاوپه‌یمانمانه له ناوچه‌که‌دا، بۆیه ئه‌گه‌ر هێرش کرایه سه‌ر ئیسرائیل ئه‌وا ئه‌مه‌ریکا له پاڵ ئیسرائیل‌دا ده‌وه‌سـتێت و ئه‌مه‌م له میانه‌ی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌مدا ڕاگه‌یاندووه. بۆ زانیاریش له‌م هه‌فته‌یه گه‌وره‌ترین مه‌شق و ڕاهێنانی له‌شـکری له مێژوو له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ین. سه‌باره‌ت به ئێرانیش هه‌تا من سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بم، ئه‌وا ئێران چاوی به چه‌کی ناو‌کی ناکه‌وێت.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی گه‌ره‌ترین هاوپه‌یمانیمان له دژی ئێران پـێـکهێناوه و هه‌روه‌ها به‌هێزترین سـزا له مێژوودا به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پانوومانه و ئه‌و سـزایانه کاری کردووه‌ته سه‌ر ئابوریـیه‌که‌ی و لاوازی کردووه. هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ئێران که‌مبووه‌ته‌وه و به‌های دراوه‌که‌ی هاتووه‌ته خوارێ. هۆکه‌شی ئه‌وه‌یه ئێرانێـکی ناو‌کی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یـیمان و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیلیش. به هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێت ڕێگه به پـێشـبڕکێی چه‌کی ناو‌کی له ناوچه‌یه‌کی هه‌ستیاری وه‌ک ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بده‌ین. ئێران پـشـتگیری تێرۆرزم ده‌کات و له‌وانه‌یه ته‌کنه‌لۆجیای ناو‌کی به که‌سانی ناده‌وڵه‌تی بدات و ئه‌وه‌ش شتێـکه ئێمه قبوڵی ناکه‌ین. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌هێشتنی ئیسرائیلی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان کردووه.
سه‌باره‌ت به سـزاکانی سه‌ر ئێران ئۆباما گوتی ئێمه به ئێران ده‌ڵێن یان ئه‌وه‌تا ڕێـگه‌ی دیپـلۆماسی ده‌گریته‌به‌ر و کۆتایی به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ت ده‌هێنێت یاخود ڕووبه‌ڕووی جیهانێـکی یه‌کگرتوو له به‌رامبه‌رت ده‌بێته‌وه، وه ئێمه هیچ بژاره‌یه‌کیش لاناده‌ین.
ئۆباما گوتی ناکۆکی من له‌گه‌ڵ ڕامنی له‌سه‌ر ئێران ئه‌وه‌یه ئه‌و له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا وه‌ها قسه‌ی کردووه وه‌ک بڵێت پـێویسته کارێـک بکه‌ین که هێشـتا کاتی نه‌هاتووه، به‌ڵام من ده‌ڵێم ئه‌وه دوایـین ڕێـگه‌یه په‌نای بۆ به‌رین.
ڕامنی لای خۆی گوتی من ئه‌گه‌ر بێت و بـبم به سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وا له پاڵ ئیسرائیل‌دا ده‌وه‌ستین. ئه‌گه‌ر ئیسرائیلیش هێرشی کرایه سه‌ر ئه‌وا پـشـتیان ده‌گرین، نه‌ک هه‌ر به دیپـلۆماسی و قسه، به‌ڵـکو به له‌شـکریش. دووه‌م هیچ گومانێـکی تێدا نیـیه ئێرانێـکی خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی به هیچ شێوه‌یه‌ک بۆ ئه‌مه‌ریکا جێـگه‌ی قبوڵ نیـیه ، چونکه ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر دۆسـتانمان و هه‌روه‌ها بۆخۆشـمان.
ڕامنی گوتیشی ده‌بێت نه‌هێڵێن ئێران بـبێته خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی به ڕێـگه دیپـلۆماسی و ئاشتیـیانه و ده‌بێت ڕێـگه‌ی له‌شـکری ته‌نها دوا ڕێـگه‌مان بـبێت.
بۆب شیفه‌ر پـرسیارێـکی دیکه‌ی کرد و گوتی ڕاپـۆت هه‌ن باس له‌وه ده‌که‌ن که‌وا ئه‌مه‌ریکا و ئێران ڕێـکه‌وتوون وتووێژ بکه‌ن له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێرانه‌وه. ئه‌و ڕێـکه‌وتنه چیـیه؟
سه‌رۆک ئۆباما گوتی یه‌که‌م ئه‌و ڕاپـۆرتانه ڕاست نیـن، به‌ڵام ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه وه‌ها له ئێران بکه‌ین هه‌ست بکات که ده‌بێت واز له به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بهێنێت و پابه‌ندی بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بـبێت، چونکه بواری هه‌یه بێته‌وه نێو کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئێمه بۆ ئه‌وه پـێشـوازی لێـده‌که‌ین.
پاشـان سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئێمه ڕێـگه به ئێران ناده‌ین هه‌تا سه‌ر به دانوسـتاندنێـکی بێ کۆتایی کات به‌سه‌ر به‌رێت. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێـکدا، له‌وانه ئیسرائیل، ده‌توانین پـێـیـبزانین که‌ی ئێران له دروسـتکردنی بۆمبێـکی ناو‌کی نزیک ده‌بێته‌وه، بۆیه کاتمان بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه‌که‌یان ده‌بێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ده‌ڵێن وا کات به‌سه‌رده‌چێت و ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندی داواکاریـیه‌کانی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت، ئه‌وا هه‌موو بژاره‌کان ده‌گرینه‌به‌ر که پـێویست بن بۆ ڕێگه‌گرتن له ئێران له‌وه‌ی بـبێته خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی.
ڕامنی جارێـکی دیکه له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی کرده‌وه و گوتی ئێرانـیه‌کان هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سـتبه‌کاربوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما به‌دیـیان کرد ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه به‌هێز نیـیه و لاوازه. سه‌رۆک ئۆباما چوار سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر گوتی چاوم به شاڤێز و کیم جۆن ئێڵ و کاسترۆ و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌که‌وێت، بۆیه من پـێموایه ئه‌وان ئه‌مه‌یان به شتێـکی نائاسایی لێـکدایه‌وه، که ئه‌وه شـانازیـیه‌که بۆ ئه‌وان که شایه‌نی نین. پاشـان سه‌رۆک ئۆباما ده‌سـتی به "گه‌شتی داوای لێبوردن" کرد و چوو بۆ چه‌ند وڵاتێـک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و ڕه‌خنه‌ی له ئه‌مه‌ریکا گرت و ئه‌وانیش به چاوی لاوازی لێـیان ڕوانی. نه‌یارانی ڕژێمی ئێران له شه‌قامه‌کانی تاران‌دا پـرسیارن ده‌کرد ئایا ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵماندایه یان نا؟. سه‌رۆک بێ ده‌نگ بوو و ئێرانیـیه‌کان ئه‌وه‌شیان به‌دی کرد. بڕواشم وایه کاتێـک سه‌رۆک گوتی که‌لێـنێـک له نێوان ئێمه و ئیسرائیل دروست ده‌کات، ئه‌وه‌شیان به‌دی کرد. هه‌موو ئه‌مانه په‌یامێـک بوون بۆ مه‌لاکانی ئێران، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌توانن له ڕێبازه‌کانتان به‌رده‌وام بن و هه‌ر وتووێژ بکه‌ن و به ده‌یان هه‌زار سه‌نته‌رفیوجیشتان له خولانه‌وه به‌رده‌وام بن و تواناکانی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی خۆتان به‌ده‌سـتبهێنن بۆ هه‌ڕه‌شه‌کردن له ئه‌مه‌ریکا و هه‌موو جیهان. ئه‌مه‌ش جێگه‌ی قبوڵ نیـیه، بۆیه ده‌بێت سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌هێزی پـیشـان بدات تاوه‌کو ڕوون بێته‌وه چی جێـگه‌ی قبوڵ و چی جێـگه‌ی قبوڵ نیـیه. به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران بۆ ئێمه جێـگه‌ی قبوڵ نیـیه و نابێت په‌ره به توانا ناوکیـیه‌کانی بدات. بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه دڵنیا بین ده‌بێت سـزاکان توندتر بکه‌ین و زیاتر ئێران گۆشه‌گیری دیپـلۆماسی بکه‌ین و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رزه‌نشت بکه‌ین و به هه‌رچی له توانادایه گوشـاریان بخه‌ینه سه‌ر، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌مان کرد، ئه‌وا پـێویست ناکات ڕێـگه‌ی له‌شـکری بگرینه‌به‌ر.
سه‌رۆک ئۆباما به بۆب شیفه‌ری گوت ڕێـگه‌م پـێ بده وه‌ڵام بده‌مه‌وه. هه‌رچی ئێسـتا ڕامنی گوتی ڕاست نیـیه، هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌وه‌ی که گوتی من داوای لێبوردنم کردووه، به ڕاستی ئه‌وه گه‌وره‌ترین درۆ بووه که له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا کراوه. سه‌باره‌ت به توندکردنی سـزاکان له‌سه‌ر ئێران، گوتمان توندترین سزامان سه‌پاندووه، وه له ڕاستیدا له‌و کاته‌ی ئێمه کارمان بۆ دڵنیابوون له کاریگه‌ری سـزاکان ده‌کرد، ئێوه (ڕامنی) خه‌ریکی وه‌به‌رهه‌مهێنان بوون له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کی چینی که کاری له‌گه‌ڵ کۆمپانیای نه‌وتی ئێران‌دا ده‌کرد.
پاشـان ڕامنی له باره‌ی قسه‌که‌ی پـێشـووی " گه‌شتی داوای لێبوردن" گوتی بۆیه ئه‌و ناوه‌م لێ نا چونکه له سه‌ردانه‌که‌ت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چوویت بۆ میسر و سعودیه و عێراق و تورکیا، به‌ڵام سه‌ردانی ئیسرائیلت نه‌کرد که نزیـکترین هاوپه‌یمانمانه. پاشـان له که‌ناڵه عه‌ره‌بیـیه‌کاندا گوتت ئه‌مه‌ریکا خۆی به‌سه‌ر وڵاتاندا سه‌پاندووه، من ده‌ڵێم ئه‌مه‌ریکا خۆی به‌سه‌ر که‌س نه‌سه‌پاندووه، به‌ڵـکو له دیکتاتۆره‌کان ڕزگاری کردوون.
سه‌رۆک ئۆباما جارێـکی دیکه داوای له بۆب کرد ڕێـگه‌ی پـێبدات وه‌ڵام بداته‌وه. گوتی ئه‌گه‌ر باس له گه‌شته‌کانمان بکه‌ین، ده‌بێت باس له‌وه بکه‌م کاتێـک کاندید بووم بۆ سه‌رۆکایه‌تی، له یه‌که‌م گه‌شتمدا سه‌ردانی هێزه له‌شـکریـیه‌کانم کرد، کاتێـکیش وه‌ک کاندید سه‌ردانی ئیسرائیلم کرد نه‌چووم بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پاره، به‌ڵکو چووم بۆ مۆزخانه‌ی هۆلۆکۆست تاوه‌کو سـروشتی شه‌ڕه‌نگێزی به‌بیر خۆم بهێنمه‌وه و بۆچی په‌یوه‌ندیـیه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌رگیز تێـکناچێت، پاشـان چووم بۆ شـارۆچکه‌ی ستیروودی سه‌رسنوور که ژماره‌یه‌ک له موشه‌که‌کانی حه‌ماسی به‌رکه‌وتبوو، له‌وێ چاوم‌که‌وت به چه‌ندین خێزان و نیشـانیان دام چۆن موشه‌ک له نزیک ژووری نووستـنی منداڵه‌کانیانه‌وه که‌وتبوون. پاشـان که بووم به سه‌رۆک هه‌سـتاین به دابینکردنی پـێداویسـتی بۆ به‌ربه‌سـتی ئاسنینی سه‌ر ئیسرائیل (واته ئه‌و تۆڕه به‌رگریـیه ئاسـمانیـیه‌ی ڕێـگه نادات موشه‌ک به‌ر ئیسرائیل بکه‌وێت).