Accessibility links

عەبدوڵڵا حومێدی عجێل یاوەر ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر پـرۆژه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق ده‌رده‌بڕێت

  • Amir Goran

عەبدوڵڵا حومێدى عجێل یاوەر ئەمیندارى گشتى بزوتنەوەى داد و چاکسازى لە میانەى کۆنفراسێکى ڕۆژنامەوانیدا لە شارى موسڵ هێرشى توند دەکاتە سەر پرۆژەکەى سه‌رۆک کۆماری عێراق جەلال تاڵەبانى لە بارەى دیاریکردنى سنوورى ئیدارى پارێزگاکان و دەڵێت پرۆژەکە دەبێتە هۆکارى دروستبوونى ناکۆکى لە نێوان پـێکهاتەکانى عێراق و دەڵێت مەبەست لەم پرۆژەیە پارچەکردنى عێراقە. ئاماژە بەوەش دەکات پارێزگاى موسڵ ماددەى 140 ى دەستور نایگرێتەوە.
هاوکات بانگەوازێک بۆ گشت پـیاوانى ئاینى و وتار بێژى مزگەوتەکان دەنێرێت کەوا لەسەر میمبەرى مزگەوتەکان دژایەتى جێبەجێکردنى ماددەى 140 بکەن.
XS
SM
MD
LG