به‌رپرسانی ئاسایشی لوبنانی ده‌ڵێن له ئاکامی شه‌روپێکدادان له ناوچه‌ی باشوری به‌یرووتی پایته‌خت به لای که‌م 6 که‌س برینداربوون، ئه‌م پـێکدادانه‌ش له‌و ده‌مه‌دایه که ئاستی توندوتیژی و ئاڵۆزیـیه‌کان ڕوویان له زیادبوون کردووه، دوابه‌دوای کوشتنی عه‌مید ویسام ئه‌لحه‌سه‌ن دێت که به‌رپرسی به‌شی ئاسایش له هێزه‌کانی ناوخۆی وڵاته‌که بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێزی سه‌ربازی به تانک له نێوان ناوچه‌کانی سووننی وشیعه‌نشینه‌کان له به‌یرووتی پایته‌خت نیشته‌جێ کران و بڵاوکرانه‌وه ، به مه‌به‌ستی هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که و گێڕانه‌وه‌ی ئارامی.
هه‌ر ئه‌مڕۆش به هۆی شه‌ڕو پـێـکدادان له شاری ته‌رابلوسی باکوری لوبنان یه‌ک که‌س کوژراوه و 10 که‌سیش برینداربوون.
له لایه‌کی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵیک له خۆپیشانده‌رانی لوبنانی له ده‌ره‌وه‌ی باره‌گای نه‌جیب میقاتی سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵات چادریان هه‌ڵدا و په‌یمانیان داوه ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێ نه‌هێڵن هه‌تا ئه‌و کاته‌ی میقاتی ده‌ست له کار ده‌کێشێته‌وه.
گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی له دره‌نگانێکی دوێنیدا له ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیران له به‌یرووت ده‌ستیـپـێکرد، هه‌ر دوێنێس هێزه‌کانی ئاسایشی لوبنان، به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران، ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیان ده‌دا بچنه نێو ئۆفیسی نه‌جیب میقاتی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هێزه‌کانی ئاسایشی لوبنانی ته‌قه‌یان به ئاسماندا کرد و گازی فرمێسک ڕێژیان به‌کار هێنا.
جێی ئاماژه‌یه، سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی لوبنان و وه‌لید جومبڵاتی ڕابه‌ری ئۆپۆزیسیۆن هه‌ردووکیان سوریایان به کوشتنی ویسام ئه‌لحه‌سه‌ن تاوابنارکرد.