Accessibility links

سه‌ربازێـکی ئوردن له‌سه‌ر سـنووری سوریا ده‌کوژرێت

  • VOA News

Click to enlarge image

Click to enlarge image

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌ربازێـکی ئوردن کوژرا له‌ میانه‌ی شه‌ڕێـکدا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێـک چه‌کداردا که‌ هه‌وڵیان داوه‌ له‌ سنووره‌وه‌ خۆیان به‌ سوریادا بکه‌ن.
وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی ئوردن سه‌میح ئه‌لمعایته‌ هه‌واڵه‌که‌ی پـشـتڕاستکرده‌وه‌ و گوتی چه‌کداره‌کان ئه‌و ئیسلامیـیانه‌ بوون که‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن بچنه‌ ناو سوریاوه‌ به‌ مه‌به‌سـتی په‌یوه‌ندیکردن به‌ کۆمه‌ڵه‌ توندڕه‌وه‌کانه‌وه‌.
به‌ڵام ئه‌لمعایته‌ نه‌یگوت ئایا چه‌کداره‌کان ئوردنی یان که‌سـانی بیانی بوون.
درێژه‌کێشـانی قه‌یرانی سوریا و نائارامی ناو ئه‌و وڵاته‌، وایکردووه‌ کۆمه‌ڵه‌ توندڕه‌وه‌کان له‌وێ به‌هێزتربن.
XS
SM
MD
LG