کۆمیته‌ی پاراسـتنی ڕۆژنامه‌وانان CPJ ده‌ڵێت حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له ماوه‌ی چه‌ند سـاڵی ڕابردوو یه‌کێـک له گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌ته‌کانی سه‌رکوتکردنی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌نجامداوه، وه ڕۆژنامه‌وانانی زیاتر له ئێران و چین و ئه‌ریتریا ده‌سـتگیرکردووه.
ئه‌م کۆمیته‌یه که بنکه‌که‌ی له نیویۆرکه، ڕاپـۆرتێـکی 50 لاپه‌ڕه‌یی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکردووه و تیایدا هاتووه سێ به‌شی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی ده‌سـتگیرکراون ئه‌وانه‌ن که ڕووماڵی ڕووداوه‌کانی ناوچه کوردیـیه‌کانی تورکیا ده‌که‌ن.
ده‌شڵێت 70 له سه‌دی ڕۆژنامه‌وانانی ده‌سـتگیرکراون کوردن و تاوانبارکراون به‌وه‌ی یارمه‌تی تێرۆر ده‌ده‌ن له ڕێـگه‌ی ڕووماڵکردنی چالاکیـیه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردسـتان.
کۆمیته‌که ده‌شڵێت حکومه‌تی تورکیا هیچ به‌هایه‌ک بۆ ڕۆژنامه‌وانان دانانێت و گوشاریان ده‌خاته‌سه‌ر و به هه‌زاران سکاڵای یاسایـیان له‌سه‌ر تۆمارده‌کات و تاوانباریان ده‌کات به سووکایه‌تیکردن به نه‌ته‌وه‌ی تورک.