Accessibility links

سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌لقاعیده‌ له‌ شـاری موسڵ ده‌کوژرێت

  • Amir Goran

سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده‌ له‌ میانه‌ی شه‌ڕ و پـێـکدادانێـکدا له‌گه‌ڵ هێزێـکی ئاسایشی عێراق له‌ شـاری موسڵ کوژرا و 3 چه‌کداری به‌ ڕه‌گه‌ز یه‌مه‌نیش ده‌سـتگیرکران.
سوپای عێراق له‌ شـاری موسڵ له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که‌وا هێزه‌کانیان پاش ده‌سـتکه‌وتنی زانیاری هه‌واڵگری له‌ ناوچه‌ی قه‌زای به‌عاج له‌ ڕۆژئاوای شـاری موسڵ، هه‌ڵمه‌تێـکیان له‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌نجام داوه‌ و له‌ میانه‌یدا شه‌ڕ و پـێـکدادانێـک له‌ نێوان چه‌کداران و سوپاکه‌ ڕوویداوه‌، له‌ ئه‌نجامدا سه‌رکرده‌یه‌کی پایه‌ به‌رزی ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده‌ کوژرا و 2 سه‌ربازیش له‌و شه‌ڕه‌دا برینداربوون. هاوکات هێزه‌که‌ توانیویه‌تی 3 چه‌کدار ده‌سـتگیربکات که‌ به‌ڕه‌گه‌ز یه‌مه‌نین.
گوێبیستی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ بن.
XS
SM
MD
LG