نزیکه‌ی 9 ساڵه کۆبونه‌وه له دوای کۆبونه‌وه له نێوان کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌کان ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام سه‌رئه‌نجامێکی دڵخۆشکه‌رانه‌ی لێنه‌که‌وتوه‌ته‌وه. ئایا لاوازی تاکتیکی کورده که پێ نه‌کراوه ئه‌و کێشانه یه‌کلا بکاته‌وه وه یاخود زیره‌کی لایه‌نی به‌رانبه‌ره؟
دکتۆر رێبوار که‌ریم مامۆستای زانسته‌کانی ڕامیای له زانکۆی سلێمانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا هۆکاری ئه‌م سه‌رنه‌که‌وتنه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌ردوو لایه‌نه‌که، له لایه‌که‌وه کورد خۆی له خۆێدا که‌متر هه‌وڵی دابوو بۆ ئه‌وه‌ی کێشه چاره‌نووس سازه‌کانێدا له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌کلایی بکاته‌وه به تاێبه‌تی ئه‌و خاڵانه‌ی له ناوده‌ستوردا جێگیر کران له‌و کاته‌ی حکومه‌تی عێراق لاواز بوو کورد که‌متر هه‌وڵی ئه‌دا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجه سه‌ره‌کیانه‌ی ئێستا بۆنه‌ته خاڵی ناکۆکی له نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا، بۆیه ئه‌م سیستیه‌ی کورد له قوناغێک له قوناغه‌کاندا وای کرد ئێستا به‌و شێوه‌یه ئه‌و کێشانه وا که‌ڵه‌که بن و گریمانه‌ی چاره‌سه‌رکردنیشیان دوور که‌وتبێته‌وه، لایه‌نی دوه‌م به‌شی زۆری تاوانباری چه‌ره‌سه‌ر نه‌کردنی ئه‌م کێشانه ده‌ر ئه‌که‌وێ له حکومه‌تی عێراق له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به گرنگیه‌وه نه‌ێڕوانیوه‌ته چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و هه‌ندی کاری کردووه به پێچوانه‌ی ئه‌و خاڵانه بوه له ده‌ستوری عێراقیدا بۆ خه‌ڵکی کوردستان و بۆ هه‌رێمی کوردستان نووسراوه.