هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنی پـێش وه‌خت، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یه که له پاش نه‌بوونی ڕێـکه‌وتنی سیاسیـیه‌وه کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی به ناچاری له‌کارخسـتووه‌ته.
به‌هۆی ڕێـگریکردن له شه‌رعیـیه‌تدان به یاسا و پـرۆژه‌کانی حکومه‌ت که وه‌ک بنه‌مایه‌کی نوێ له ململانێـیه‌کاندا، هه‌ر جاره و به‌ره‌یه‌کی سیاسی که له چه‌ند لایه‌نێـک پـێـکدێن، هاوپه‌یمانی ده‌به‌سـتن بۆ له‌ده‌سـتدانی ژماره‌ی یاسایی سـازکردنی کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان.
له‌وه‌ته‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش باڵی کێشـاوه به‌سه‌ر جێـگای یاسادانانی عێراقیدا، به ده‌یان جار دووباره بووه‌ته‌وه که بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌ندێـک لایه‌ن و به تایبه‌تی ئیتیلافه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق به جۆرێـک داوای هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشـتیمانی بکه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی پێـکهێنانی حکومه‌تێـکی زۆرینه‌ی سیاسیش له جێـگای، به‌و پـێـیه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی ڕێـگری له په‌سه‌ندکردنی پـرۆژه یاساکانی حکومه‌ت ده‌کات له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، به‌شێـکیشه له حکومه‌ت و که‌چی ئامانجی شـکستهێنانی مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانه.
له لایه‌کی تریشه‌وه به‌پـێی زانیاریـیه‌کانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌م دوایـیه ته‌نها تێـگه‌یشـتنێـکی هێناوه‌ته کایه‌وه که قه‌واره سیاسیـیه‌کان له‌سه‌ر هه‌ندێـک پـرسی نیشـتیمانی ڕێـکبکه‌ون و ناکۆکیـیه‌کانی تریشـیان بۆ خولی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دوابخه‌ن و هه‌رچۆنێـکیش بێت درێژه به حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشـتیمانی بده‌ن، چونکه هیچ لایه‌نێـک له ئێسـتادا ناتوانێت به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بدات و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆش ئه‌و ڕاستیـیه بۆ هه‌موو لایه‌کیان ئاشـکرا بووه که مسۆگه‌رکردنی کۆتایی هێنان به کێشه سیاسیـیه‌کان شتێـکی مه‌حاڵه.