له پاش پـێشـکه‌شکردنی چه‌ند وتارێـکی هه‌ست بزوێنه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنی ته‌رمی عه‌مید وه‌یسـام ئه‌لحه‌سه‌ن به‌رپـرسی به‌شی زانیاری له هێزه‌کانی ناوخۆی لوبنان، به سه‌دان له ئاماده‌بووانی ڕێوڕه‌سمه‌که به خۆپـیشـاندانه‌وه به‌ره‌و سه‌رای شـاره‌که به‌ڕێکه‌وتن که باره‌گای حکومه‌تی لوبنانی لێـیه.
خۆپـیشـانده‌ران که‌وتنه شـکاندنی به‌ربه‌سـتی یه‌که‌می ده‌روازه‌ی سه‌راکه و هێزه‌کانی ئاسایش له به‌رامبه‌ردا کشـانه دواوه و که‌وتنه ته‌قه‌کردن به ئاسـماندا و هه‌روه‌ها هه‌ڵـدانی گازی فرمێسـک ڕێژ به‌سه‌ر هێرشـبه‌راندا و له ئاکامدا چه‌ند که‌سێـک پـێوه‌بوون و به ئه‌مبوڵانس ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه کران.
پاش ماوه‌یه‌کی کورت هێزی زیاتر ئاسایش و له‌شـکر گه‌یشتنه ناوچه‌که و هاوکات به‌رپـرسـانی لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆرزسیۆن داوایان له خه‌ڵـکی کرد هێور بـبنه‌وه و په‌نا بۆ توندوتیژی نه‌به‌ن، له‌وانه فوئاد سه‌نیوره سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی لوبنان که یه‌کێـک بوو له‌وانه‌ی وتاری هه‌ست بزوێنه‌ری پـێشـکه‌شکرد.
لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن داوا ده‌که‌ن نه‌جیب میقاتی سه‌رۆک وه‌زیری لوبنان ده‌سـت له‌کارکه‌ی پـکێشێته‌وه و ده‌ڵێن به‌رپرسیاره له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له لوبناندا ڕووده‌دات، به‌وه‌ی چاوپـۆشی له پـیلانه‌کانی سوریا له وڵاته‌که‌یاندا ده‌کات.
لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن که به هێزه‌کانی 14 ی ئازار ناسراون، به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ سوریا و حزبوڵڵا به کوشـتنی عه‌مید ویسام ئه‌لحه‌سه‌ن تاوانبارده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ناوچه‌ی ئه‌شره‌فیـیه‌ی به‌یرووتدا کوژرا.
ئه‌لحه‌سه‌ن به‌رپـرس بووه له مه‌سه‌لی ئاشـکراکردنی وه‌ک ده‌ڵێن پـیلانێـکی سوریا بۆ ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له لوبناندا به هاوکاری میشێل سماحه وه‌زیری پـێشـووی ڕاگه‌یاندنی لوبنان که که‌سی نزیکی ڕژێمی ئه‌سه‌ده.