کۆشـکی سـپی ئه‌و ڕاپـۆرته‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزی ڕه‌تکرده‌وه که تیایدا هاتووه ئه‌مه‌ریکا و ئێران ڕێـکه‌وتوون ته‌نها هه‌ر خۆیان وتووێژی ڕاسـته‌وخۆ بکه‌ن سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران.
تۆمی ڤیتۆر گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا سه‌ر به کۆشـکی سـپی گوتی ئه‌وه ڕاست نیـیه که ئه‌مه‌ریکا و ئێران ڕێـکه‌وتوون له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی وتووێژی ڕاسـته‌وخۆ بکه‌ن یان هه‌ر وتووێژێـکی دیکه ئه‌نجام بده‌ن.
به‌ڵام گوتی " ئێمه له کارکردن له‌گه‌ڵ پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشـیـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام ده‌بین له پـێناو چاره‌سه‌رێـکی دیپـلۆماسی، وه له سه‌ره‌تاوه گوتوومانه ئێمه بۆ وتووێژی دوو قۆڵی ئاماده‌ین."
پاشـان گوتی سه‌رۆک ئۆباما به ڕوون و ئاشـکرایی گوتوویه‌تی ناهێڵێت ئێران بـبێته خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی و هه‌رچی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پـێوست بێت ده‌یکات.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز دوێنێ شه‌ممه ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه کاربه‌ده‌سـتان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما که داوایان کردووه ناویان ئاشـکرا نه‌کرێت گوتوویانه ئه‌مه‌ریکا و ئێران ڕێـکه‌وتوون وتووێژی ڕاسته‌وخۆ بکه‌ن سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران.
مایکڵ ئۆرین باڵیۆزی ئیسرائیل له ئه‌مه‌ریکا به ڕۆژنامه‌که‌ی گوتووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا هیچی له‌و باره‌یه‌وه به ئیسرائیل نه‌گوتووه.