Accessibility links

دکتۆر مه‌حمود عوسمان: کورد هه‌ڵه‌ بووه‌ که‌ کارتی فشاره‌کانی خۆی به‌کارنه‌هێناوه‌

  • Balen Salih

دکتۆر مه‌حمود عوسمان

دکتۆر مه‌حمود عوسمان

شاندێکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات به‌ مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌سه‌ر کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق.

دکتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه‌ چاره‌سه‌رکردن هه‌روا ئاسان بێت چونکه‌ گفت و گۆکان دواکه‌وتوون و ماوه‌ی چه‌ندان مانگه‌ هیچ وتووێژێک نه‌کراوه‌ و پێویسته‌ چاوه‌ڕوان بکرێت.

دکتۆر مه‌حمود له‌ ئه‌زمونی سیاسی خۆیه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌و مه‌رجانه‌ ده‌کات که‌ پێویسته‌ هه‌بن بۆ سه‌رکه‌وتنی دیالۆگی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر مه‌حمود ده‌شڵێت ڕاگه‌یاندنه‌کانی حکومه‌تی عیراق له‌سه‌ر بودجه‌ و پێکهێنانی حکومه‌تی زۆرینه‌ و شته‌کانی تریش وه‌ک کارتی فشاره‌ و به‌کاریده‌هێنێت.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG