سه‌ره‌ک وه‌زیری لوبنان نه‌جیب میقاتی ده‌ڵێت پێشنیازی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی داوه له پاش ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلی بۆمبکراو له ڕۆژی هه‌ینی که له ئاکام عه‌مید ویسام ئه‌لحه‌سه‌ن به‌رپـرسی به‌شی زانیاری له هێزی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان کوژرا، به‌ڵام سه‌رۆکی وڵات داوای لێکردووه له‌سه‌ر کار بمێنیته‌وه.
شه‌ممه، سه‌ره‌ک وه‌زیر میقاتی گوتی سه‌رۆک میشێل سولێمان داوای لێکردووه بۆ "ماوه‌یه‌ک" له‌سه‌ر کاری خۆی بمێنیته‌وه. سه‌ره‌ک وه‌زیر گوتی" بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی" له‌سه‌ر کار ده‌مێنیته‌وه.
هه‌ینی، له پاش ئه‌وه‌ی هێرشی ئۆتۆمۆبێلی بۆمب ڕێژکراو بو به هۆی کوژرانی عه‌مید ویسام ئه‌لحه‌سه‌ن به‌رپـرسی به‌شی زانیاری له هێزی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان و 7که‌سی تر، سکرتێری گشتی بزوتنه‌وه‌ی پاشه ڕۆژ(هی ئۆپۆزسیۆن) ئه‌حمه‌د حه‌ریری داوای له سه‌ره‌ک وه‌زیر و حکومه‌ته‌که‌ی کرد به خێرا ده‌ست له کاربکێشنه‌وه. حه‌ریری لۆمه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری بۆ هێرشه‌که کرد.
ئه‌لحه‌سه‌ن ڕێبه‌رایه‌تی لێکوڵینه‌وه‌یه‌کی کردبو له‌سه‌ر پێلانێکی بۆمبدانانه‌وه‌ی ئه‌م دواییانه که له ئاکام سیاسه‌تمه‌دارێکی سه‌ر به سوریا ده‌ستگیر کرا. کاربه‌ده‌ستانی لوبنان ده‌ڵێن عه‌مید ویسـام هه‌روه‌ها که‌سێـکی نزیـکی ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری بووه و هه‌ر ئه‌ویش به‌ڵـگه‌ی ئاشـکراکردووه که سوریا و حزبوڵڵا ده‌سـتیان له کوشـتنه‌که‌ی حه‌ریری له سـاڵی 2005 دا هه‌بووه
که‌س به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌که‌ی هه‌ینی له بێروت-ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ به‌ڵام ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی لوبنان ده‌ڵێن ئه‌لحه‌سه‌ن کرابو به ئامانجی هێرشه‌که.